ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی

ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی لە سەر بنەمای ڕۆژژمێری جەلالی دانراوە و ساڵی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام کراوە بە دەستپێکی ئەم ڕۆژژمێرە.

یەکەم ڕۆژی بەھار (نەورۆز) دەستپێکی ساڵە و لە ئێستادا تەنیا ل ئێران و ئەفغانستان بە فەرمی کاری پێ دەکرێت. ناوی مانگەکان لە ناوی خواوەندەکانی ئایینی زەردەشتی وەرگیراون.

سەرەتای دەستپێکردنی ڕۆژژمێر دەستکاری

سەرەتای ئەم ڕۆژژمێرە، وەک هیجری مانگی، لە ساڵی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام لە مەککە وە بۆ مەدینە ، کە بریتیە لە ساڵی ٦٢٢ز ، ڕۆژی ١٣ی مانگی ئەیلوول.

ساڵ، وەرز، مانگ و ڕۆژەکان دەستکاری

ئەم ڕۆژژمێرە هاوشێوەی ڕۆژژمێری گریگۆری لە ٣٦٥ ڕۆژ و ١٢ مانگ، پێک هاتوە.

بە واتایەکی تر ساڵێک بریتیە لە ٣٦٥،٢٤٢١٩٨٧٨ڕۆژ؛ بۆ ڕیک خستنی لە گشت چوارساڵ جارێک، ساڵێکیان بە ٣٦٦ ڕۆژ ئەژمار دەکرێت.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "گاه‌شماری هجری خورشیدی", ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی), 2021-01-01, retrieved 2021-01-05