ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە

ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە (Rose Francine Rogombé؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٤٢ - مردووی ١٠ی نیسانی ٢٠١٥) ژنە سیاسەتوانی گابۆنییە، ئەو لە ماوەی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ تاوەکوو ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، بە وەکالەت بووە سەرۆکی گابۆن، ئەمەش دوابەدوای مردنی سەرۆکی کۆچکردوو و دەسەڵاتدارە درێژخایەنەکەی عومەر بۆنگۆ بوو.[١][٢] ڕۆز پارێزەر و ئەندامی پارتی دیموکراتی گابۆنی بوو (PDG).[٣] ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە یەکەم ژنە لە گابۆن کە پلەی سەرۆکایەتی لە ئەستۆ بگرێت.

ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە
بە فەرەنسی: Rose Francine Rogombé
لەدایکبوون٢٠ی ئەیلوولی ١٩٤٢
Lambaréné، گابۆن
مردن١٠ی نیسانی ٢٠١٥(٢٠١٥-٠٤-١٠) (٧٢ ساڵ ژیاوە)
Villejuif، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونRose Francine Allela Etomba
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر
پۆستەکانPresident of Gabon
پەروەردەNancy-Université
ئەندامی حیزبیGabonese Democratic Party
خەڵاتەکانCommander of the Legion of Honour

ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە لە ڕۆژی ١٠ی نیسانی ٢٠١٥، لە نەخۆشخانەیەکی شاری پاریس، فەڕەنسا لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد، لە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشکی دەکرا.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Gabon's Senate speaker becomes interim head of state", AFP, 10 June 2009.
  2. ^ Christian Walter Ngouah-Beaud, "Portrait: Rose Francine Rogombé, du prétoire au perchoir" 18 February 2009 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Gabonews, 17 February 2009.
  3. ^ Magnowski, Daniel (16 May 2009). "Gabon's Bongo in Europe, "resting" from duties". Reuters. Retrieved 8 June 2009.
  4. ^ Jacques Jarele Sika, "France : Rose Rogombé a tiré sa révérence à Paris", Gabonews, 10 April 2015.
  5. ^ "Gabon: Francine Rogombe, the first woman senator died". Retrieved 23ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری