ڕۆبێرت لویس ستیڤنسن

ڕۆبێرت لویس ستیڤنسنلە ١٣ی تشرینی دووەمی ١٨٥٠ لە شاری ئیندیبێرگی ھەرێمی سکۆتلەندای باکووری ئینگلتەرا لە دایک بووە، وە لە ساڵی ١٨٨٠ ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە وە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٤ لە تەمەنی (٤٤) ساڵیدا کۆچی دوای کردوە لە گوندی ڤایڵما نزیکەی چوار کیلۆمەتر دورە لە باشوری شاریئاپیای پایتەختی وڵاتی ساموا. ڕۆماننووسێکی سکۆتلەندی بوو، وە شاعیر و وتارنووس و مۆسیقاژەن بوو، زۆربەی کارەکانی لەلاین ناودارانی سکۆتلەنداوە بەرز نرخێنراوە، بەرھەمە دیارەکانی {دورگەی گەنجینە، ڕفێندرا، کەیسە نامۆکەی دکتۆر جیکڵ و بەڕێز ھاید، منداڵەکانی باخچەی بەیت (بەیتی شیعری)، ناودارێکی ئەدەبی بوو لەماوەی تەمەنیدا، و ئێستا لە پلەی (٢٦)ە مینە لە جیھاندا، نووسینەکانی بوبونە مایەی سەرسامی بۆ زۆربەی نووسەرانی وەک (جۆرج لویس بۆھێز، بۆرتۆڵت برێکت، مارسێڵ پرۆس، ھێنری جەیمس، کۆنۆن دۆیێڵ، چێساری پاڤێسی، ئیمیلۆ سالگاری، ئینست ئیمینوەی، ڕۆجێرت کیپلن، جاک لەندەن، ڤلادمێر نابۆکۆڤ، جەی. ئێم. باری، چی. کەی. چێستۆتۆن)، وە زۆربەی نوسینەکانی وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانە جیھانییەکان.

ڕۆبێرت لویس ستیڤنسن