ڕۆبێرت فرانسیس فۆرشگووت (٤ی حوزەیرانی ١٩٢٧ - ١٩ی ئایاری ٢٠٠٩) زانایەکی داودەرمان و زانایەکی کیمیای ئەمریکی بووە، ساڵی ١٩٣٧ لەزانکۆی کارۆلینای باکور لە قوتابخانەی پزیشکی تشابڵ ھیڵ پلەیەکی بەرزی لە کیمیا بەدەستھێناوە.

ڕۆبێرت فێرشگۆت

فۆرشگووت لە ساڵی ١٩٧٨ ماددەیەکی دۆزیوەتەوە کە توانای نەرمکردنەوەی شادەمارەکانی ھەبووە و ناوی لێناوە کارێکتەری نەرمبوونەوە، ساڵی ١٩٨٦ توێژینەوەی بۆ ئەو ماددەیە و چۆنێتی کارکردنی کردووە تاکو دڵنیابووە لەوەی ئەو ماددەیە ئۆکسیدی ئەلنیتریکە و تێکەڵەیەکی گرنگە بۆ ئیشەکانی شادەمارەکانی دڵ لە زۆر لایەنەوە.

فۆرشگووت لە ساڵی ١٩٨٩ تاکو ساڵی ٢٠٠٤ لە زانکۆی میامی میلەری قوتابخانەی پزیشکی مامۆستای زانستی داودەرمان بووە، سەرەڕای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ لەبواری پزیشکیدا لە ساڵی ١٩٩٨، ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی نێودەوڵەتی دەزگای گیردنەری وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ئەلبێرت لاسکەری وەرگرتووە.

ڕۆبێرت فۆرشگووت ژیانی لە بڕۆکلین بەسەربردووە و ھاوسەرگیری لەگەڵ لینۆڕ مندلباوم کردووە و ٣ منداڵیان ھەبووە، کاتێک کە خێزانەکەی لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا مردووە ھاوسەرگیری لەگەڵ مارگریت ڕۆس کردووە، لەساڵی ٢٠٠٨ پلەی مامۆستای فەخری لە زانکۆی ویلایەتی نیونیۆرک وەرگرتووە.

ڕۆبێرت فرانسیس فۆرشگووت زانای داودەرمان و زانای بواری کیمیای ئەمریکی لە ١٩ی ئایاری ٢٠٠٩ لەتەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە واشنتۆن کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری