پۆتانەکان: 31°12′N 72°08′E / 31.200°N 72.133°E / 31.200; 72.133

ڕووباری جێهلۆم ( به پەنجابی و شا مەلیکی : دریاۓ جهلم، گورمکهی: ਜੇਹਲਮ) یەکێکه له لکەکانی ڕووباری ئیندۆس که به هیند و پاکستان دا تێدەپەڕێت.[١]

ڕووباری جێهلۆم له هاویین دا، پاکستان.

جێهلۆم گەورەترین و ڕۆژاوایی ترینیانه لەو پێنج ڕووبارەی پەنجاب پێک دێنن. درێژایی ئەو ڕووباره نزیک به ٧٧٢ کیلۆمەتره.[١]

بەشی هەره گەورەی پەنجاب له ڕیگای پێنج ڕووباری بیاس، ڕووباری جێهلۆم، ڕووباری چێناب، ڕووباری ڕاوی، ڕووباری ساتلۆج ئاودەدرێن.[٢]

سێ ڕووباری گرینگی سند، پەنجاب و جێهلۆم ڕۆڵێکی گرینگیان هەیه له کشت و کاڵی پاکستان دا، سەرچاوەی هەرسێی ئەو ڕووبارانه له جاموو و کەشمیری هیندستانه.

سەرچاوه دەستکاری