ڕودۆلف یوهانس س. کارناپ ساڵی١٨٩١ ز لە ڕۆنسدۆرفی بارمن(ئێستاکە شاری ڤوپەرتال) لە هەرێمی نۆرد راین ڤیستڤالن- ئەڵمانیا لە دایک بووە. لە ساڵی١٩١٤-١٩١٠ لە زانکۆی یینا فەلسەفە و بیرکاری وفیزیای خوێندووە. ساڵی١٩٢١ لە لێکۆڵینەوەیەکدا بە ناوی جێگا پلەی دکتوری وەرگرتووە. چالاکی فەلسەفی و زانستی لە پڕاگ و ڤیەننا دەست پێکردووە. یەکەم بەرهەمی کە بە دنیای ناساند (بنیاتنانی مەنتیقی جیهان ساڵی١٩٢٨) بوو کە بە هۆیەوە پلەی پڕۆفیسۆری پێ بەخشراوە. ئەندامێکی چالاکی کۆڕی ڤیەننا بووە. کە ناسیۆنال سۆسیالیستەکان نەمسایان گرت کۆڕەکەیان داخست و ناچار کرا وڵات بەجێ بهێڵێ و بە یەکجاری کۆچی کرد بۆ ئەمریکا و تا دواساتی ژیانی ١٩٧٠ لەوێ مایەوە. فەلسەفەکەی وەک بەرهەمەکانی دەکرێ بە دوو بەشەوە، پێش کۆچکردنی بە زمانی ئەڵمانی و دوای کۆچی بۆ ئەمریکا بە زمانی ئینگلیزی.

سەرچاوە دەستکاری

عەزیز، حەمید(٢٠٠٥)، بنەماکانی فەلسەفەی شیکردنەوەی مەنتیقی، چاپی یەکەم؛دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی.