ڕوانگەی باشووری ئەورووپا


روانگەکاری باشوری ئەورووپا (بە ئینگلیزی : European Southern Observatory ESO) ئەو ناوە ناوێکی زیندووی گەرانی بۆشایی ١٤ وڵاتی ئەورووپایە لە ساڵی ١٩٦٢ بە ئامانجی زانیاری و ئاشکراکردنی زانیاری دەربارەی گەردوون دایانمەزراند، ئەو روانگەیەش دەکەوێتە وڵاتی چیلی ، ئەو روانگەیە بەنێوبانگە بە ژمارەیەک تەلیسکۆبی گەورە وە پێکدێت لە ٤ تەلیسکۆبی گەورە بە پانتای ٨ مەتر جێگیرکراینە [١][٢][٣]

روانگەکاری باشووری ئەورووپا
جۆرزانستی
بازرگانی دەکات لەکەرەستەی بۆشایی
بواربۆشایی ئاسمان
دامەزراوە لە١٩٦٢
ژمارەی نووسینگەکانGarching bei München
ماڵپەڕدەزگای بۆشایی ئەورووپی

ئەو روانگەیە چەندین دەسکەوتی بۆ مرۆڤایەتی بەدەست خستوە ئەوانیش:

  • ئاشکراکردنی (تەقینەوەی تیشکی گاما)
    تەقینەوەی تیشکی گاما
    تەقینەوەی تیشکی گاما
  • سەلماندی کونی ڕەش لە ناوەندی رێکاکێشانەکەمان هەیە ڕێگای شیری
کونی رەش
وێنەی کۆمەڵەیەک لە هەسارەی قەبارە جیاواز
وێنەی کۆمەڵەیەک لە هەسارەی قەبارە جیاواز

دامەزراندن دەستکاری

ناوجەی پاراناڵ لە وڵاتی چیلی یەکێکە لە باشترین شوێنەکان بۆ روانگەی گەردوونزانی، بە تایبەت لەسەر چیای ئاتاکما لە بەرزی ٢٦٣٥ مەتر ئەوەش وایکردیە چەندین روانگەی لەسەر دابمەزرێنن ئەوانەی کە دامەزراون لەلایەن (روانگەی باشووری ئەورووپا)

١: ژاپۆن

٢: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

٣: کەنەدا

٤: تایوان

٥: چیلی

ئەو روانگانە نزیکی ٦٥٠ گەرانی زانستی کراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ئێستا .

روانگەی باشووری ئەورووپا بەبەردەوامی زانیاری زانستی دەربارەی گەردوون ئاشکراکردوە و تا ئێستاش توانیویەتی ١ تا ٥ ملیۆن وێنەی گەردوونی وەک ئەرشیف گرتبێت، کە نزیکی ٦٥ تێرابایت بە مانای (٦٥,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠ بایت)

ئەو روانگانە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ تەلیسکۆبی ھەبڵ بە بەردەوامی و پەیوەندیان هەیە لەگەڵ دەزگای بۆشایی ئەمەریکایی ناسا .

پرۆژەی داهاتوو دەستکاری

روانگەی باشووری ئەورووپا بە نیازی درووستکردنی (تەلیسکۆبی ئەورووپی زۆر نایاب) دروست بکا. کە تیرەی ٤٢ مەتر دەبێ، بە دروستکردنی ٥ لە ئاوێنەی زۆر نایاب کە بەردەوام بوونی تەلیسکۆبەکە بێ سنوور دەبێ، ئەویش تەلیسکۆبی (E-ELT) دەبێت

 
تەلیسکۆبی E-ELT

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری