ڕایەن ڕۆدنی ڕێینۆڵدز (لەدایکبووی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦) ئەکتەر، کۆمیدیان، و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکییە. یەکەم کاری بریتی بوو لە ڕۆڵی سەرەکی لە ئۆپێرای سابوونی ھەرزەکاریی ھیڵساید (١٩٩١–١٩٩٣)، و چەند ڕۆڵێکی بچووکی ھەبوو پێش ڕۆڵی سەرەکی ۆە سیتکەمی دوو کوڕ و کچێک لەنێوان ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٠. ڕێینۆڵز لە چەند فیلمێکدا بەشداریی کردووە، وەک فیلمە کۆمێدییەکانی ڤان وایڵدەری فڕنامەی دەوڵەتی (٢٠٠٣)، لە چاوەڕوانیدا... (٢٠٠٥)، و داخوازییەکە (٢٠٠٩). ڕۆڵی درامیشی ھەبووە لە نێژراو (٢٠١٠)، ژن لە زێڕدا (٢٠١٥)، و ژیان (٢٠١٧)، ڕۆڵی سەرەکیی ھەبووە لە فیلمە ئەکشنەکانی وەک بڵەید: سیانەکە (٢٠٠٤)، گرین لانتێرن (٢٠١١)، ٦ لەژێر زەوی (٢٠١٩) و پێاوی ئازاد (٢٠٢١)، و ڕۆڵی دەنگیی ھەبووە لە ئەنیمەیشنەکانی کروودەکان (٢٠١٣)، توربۆ (٢٠١٣)، پۆکیمۆن: لێکۆڵەر پیکاچوو (٢٠١٩) و کروودەکان: سەردەمێکی نوێ (٢٠٢٠).

ڕایەن ڕێینۆڵدز

ڕێینۆڵدز لە پەخشکردنی دێدپووڵ ٢ لە ژاپۆن لە ٢٠١٨
لەدایکبوون (١٩٧٦-١٠-٢٣) ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
پیشە
  • ئەکتەر
  • کۆمیدیان
  • بەرھەمھێنەری فیلم
چالاکبوون١٩٩١–ئێستا
کارە ناودارەکان
پێڕستی تەواو
ھاوسەر
مناڵ(ەکان)٣
خزمەکانچێستەر ڕێینۆڵدز (باپیر)
خەڵاتەکانپێڕستی تەواو

گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانیی ڕێینۆڵدز لە فیلمی سووپەرھیرۆکانی دێدپووڵ (٢٠١٦) و دێدپووڵ ٢ (٢٠١٨) بوو، کە تێیدا ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکی دەگێڕێت. بەشی یەکەم چەند تۆمارێکی شکاند لەکاتی بڵاوکردنەوەیدا بۆ کۆمیدییەکی ئاڕ ڕەیتد و نواندنەکەی کردیە خاوەنی پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکانی فیلمی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران و خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب.

ڕێینۆڵدز ئەستێرەیەکی وەرگرت لە پیادەڕێی ناوبانگی ھۆڵیوود لە ٢٠١٧. دوو جار ھاوسەرگیریی کردووە: لەگەڵ خانمەئەکتەر سکارلێت جۆھانسن لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١١،[١] و لە ٢٠١٢وە لەگەڵ خانمەئەکتەر بلەیک لیڤلی،[٢] کە لەگەڵیدا سێ کچی ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Scarlett Johansson Opened Up About Marrying Ryan Reynolds at Just 23". glamour.com. Retrieved 2021-09-09.
  2. ^ "Blake Lively and Ryan Reynolds's Relationship: A Complete Timeline". glamour.com. Retrieved 2021-09-09.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری