لە میکانیکی کلاسیکدا، ڕاوەش (بە ئینگلیسی: Momentum) بەرھەمی لێکدانی بارست و خێراییی شتێکە (p = mv).

ئەم چەندێتییە ئاماژە بە چی دەکات؟ دەستکاری

ڕادەی ئێشێک کە لە بەرکەوتنی بەردێکی ڕاوەشێندراو بە مرۆڤ دەگات پێوەندیی ھەیە بە چ شتگەلێکەوە؟ وەڵام ئەوەیە کە بە دوو شت:[١] یەکەم، بارستی بەردەکە، دووھەم، خێراییی بەردەکە. واتە ئەگەر دوو بەرد بە خێرایییەکی یەکسانەوە لە کەسێک بدەن، ئەو بەردە کە بارستی زۆرترە ئێشی زۆرتر دەگەیێنێت. لە فیزیکدا دەڵێن ڕاوەشی زۆرترە.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ لە ڕاستیدا، بە زۆر شت. لەوانە: ماکی پێکھێنەر و ھەروەھا چڕیی بەردەکە. بەڵام لێرە بەئەنقسەت لەوانە چاوپۆشی دەکرێت.