چەقچەقە ، تاڵیشک ، یان کاسنی (بە لاتین: Cichorium intybus) گیایەکی خۆڕسکی چەن ساڵەیە. ئەم ڕوەکە لە تیرەی کامپۆزیتیایە و ڕەنگی گوڵەکانی شینە. ریشووەکەی دوای ئەوەی وشک و پاشان ھاڕدرا وەک چایی و قاوە لە ناوچەکانی مەدیتەرانەدا دەخورێتەوە یان شیرەی بنەکەی وەک جاچکە ئەجاون. لە کوردستانیش چەن جۆری ھەیە و یەکێکیان چەقچەقە تاڵە و تاڵیشک. ئەم گیایە لە سەرەتادا گیایەکی ئەوروپایی بووە بەڵام ئێستا ئیتر لە تەواوی دونیادا دەڕوێ یان دەیڕوێنن.

گوڵە شینەکانی چەقچەقە
گەڵاکانی جۆرێک لە چەقچەقە

دەوایی دەستکاری

چەقچەقە وەک گیاکی دەرمانی سەیر دەکرێت.[١] وەک بڕێک ڕوەکی تر وەک کەرەوز و جافری، بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن ڕەنگە دەرمانی باش بێت. گەڵای کوتراوی ئەم گیایە بۆ ساڕێژکردنی برینی چڵکن و ئەیلتھاب کردووی پێستی زۆر باشە.[٢]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ D. S. Vohra (1 June 2004). Bach Flower Remedies: A Comprehensive Study. B. Jain Publishers. p. 3. ISBN 978-81-7021-271-3. Retrieved 2 September 2013.
  2. ^ "گوڵنامەی کوردی: چەقچەقە". ٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.