چییەتی یا ماھیەت ئەوەیە کە لە وەڵامی «ئەوە چییە»دا دێ. بۆ نموونە، چییەتیی بازنە بریتییە لە شێوەیەک کە دووریی گشت خاڵەکانی سەر کەمەرەی لە خاڵێکی تایبەتەوە کە پێی دەڵێن ناوەند یا چەق بە یەک ئەندازە بێت. چییەتی و سروشت و ھەقیقەت و زات لە زۆر حاڵەتدا ڕێک وەک ھاومانای یەکتر بەکار دەچن. تەنانەت جەوھەریش ھەندێ جار مانای چییەتی دەدات.[١]

فەیلەسووفانی سکۆلاستیک زیاتر چییەتییان لە بەرامبەر ئەمێتییەوە دادەنا. مەبەست لە ئەمێتی ئەو چۆنایەتی و تایبەتمەندییانە بوو کە تاکێکی دەکردە شتێکی تایبەت، دەیکردە «ئەم» تاکە و نە تاکێکی دی.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ خوانساری, محمد (1356). فرهنگ اصطلاحات منطقی. بنیاد فرهنگ ایران. ۱۵۱.
  2. ^ "Quiddity - Wikipedia". en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-01-17.