ئەم وتارە سەبارەت بە نەتەوە و نیشتمان و شارستانیەتی چین نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە چین (ڕوونکردنەوە).

چین ناوچەیەکی گەورە و شارستانیەتێکی زۆر کۆنە کە وەک نەتەوەیەک یان یەکەیەکی جوگرافیی چەندنەتەوەیی دەناسرێ.

لە ساڵی ١٩٤٩ەوە ئەم دوو دەوڵەتە دەسەڵاتی چینیان بە دەستەوەیە:

  1. کۆماری چین (ROC)، دەوڵەتێکە کە لە ١٩١٢ پێکھاتووە و لە ١٩٤٩ گوازراوەتەوە بۆ تایوان و ئێستا دەسەڵاتی تایوان و چەند دوورگەی بچوکی لە دەستدایە.
  2. کۆماری گەلی چین (PRC)، دەوڵەتێکە کە لە ١٩٤٩ پێکھاتووە و ئێستا دەسەڵاتی خاکی سەرەکیی چین و ھۆنگ کۆنگ و ماکاوی لە دەستدایە.