چۆمان شارێکە سەر بە ئیدارەی سۆران لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا. چۆمان لە ١٦٠ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێردا ھەڵکەوتووە و هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێران کە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە نێوانیان دا هەیە. لە چوار ناحیە پێکدێت ئەوانیش :قەسرێ و حاجی ئۆمەران و سمیلان و گەڵاڵە وە لە ١٠٦ گوندیش پێکدێت، ژمارەی دانیشتوانی ٠٠٠ ٣٥ (٢٠١٨). بەرزترین لوتکەی چیا لە عێڕاق لەم قەزایەیە ئەویش هەڵگوردە کە بەرزیەکەی ٣٦٠٧م. چۆمان و دەوروبەری دەڤەری باڵەکایەتی پێکدەهێنن کە ناوچەیەکی شاخاوی و سەختە و چەندین ناوچەی گەشتیاری تێدا هەڵکەوتوە و دەڤەرەکە دیمەنێکی دڵڕفێن و جوانی هەیە لە چوار وەرزەی ساڵ هەروەها ناوەندی قەزای چۆمان بەتایبەتی و دەوروبەری بە کەش و هەوای سارد ناسراوە

گرێدان بۆ دەرەوە دەستکاری