چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنی

چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنی (HRT) یاخوود بە چارەسەری ھۆرمۆنی سووڕی مانگانەش ناسراوە، (بە ئینگلیزی: Hormone replacement therapy) جۆرێکی چارەسەری ھۆرمۆنییە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی وەستانی سووڕی مانگانە[١][٢]نیشانەکانیش دەتوانن بریتی بن لە (تەزووی گەرم، کێشەی زێ وەک (وشک بوونەوە، تەنک بوونەوە، ھەوکردن)، ھەروەھا حالەتەکە پەیوەندی ھەیە بە، بەتەمەن داچوونی پێست، وشک بوونی زێ، ھاتنە خوارەوەی ماسولکە، لەدەستچوونی ئێسک، ئەمانەی باسکران بەشێکی گرنگن کە ھۆرمۆنی ئیسترۆجین ڕایگرتوون و پاراستوونی لەکاتی چالاکبوونیدا[١][٢]

بۆ مێینە یان کەسێکی بە نێرینە لەدایکبوو بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی مێیە دەرمانە سەرەکییەکان بۆ (HRT) کە بەکاردێن بریتین لە دژە-ئەندرۆجینەکان و ئیسترۆجین و پرۆجێستۆجینن، لەناویاندا کە پرۆجێسترۆن ھۆرمۆنێکی سروشتییە کە لە ڕەگەزی مێینەدا ھەیە و ھەروەھا جۆری بەرھەمھێنراویشی ھەیە (دەرمان) کە بەکاردێت بۆ چارەسەری وەستانی سووڕی مانگانە[١]بەکارھێنانی چارەسەری ئیسترۆجین بەتەنھا و بەبێ پرۆجێسترۆن مەترسی شێرپەنجەی مەمکەکان زیاد دەکات، ھەرچۆنێک بێت پێویستە ئیسترۆجین لەگەل ڕێژەیەکی گونجاوی پرۆجێسترۆن بخورێت کەیارمەتی کەمکردنەوەی شێرپەنجە دەدات و دژە شێرپەنجەیە پرۆجێسترۆن منداڵدان دەپارێزێ بە دوورخستنەوەی لە ئەستووربوونی (کە لە کاریگەری ئیسترۆجین دروست دەبێت)[٣] [HRT] بە زۆر ڕێگەی جیاواز بەردەستە[١][٢]

بۆ نێرینە یان کەسێکی بە مێینە لەدایکبوو بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی نێرە دەرمانە سەرەکییەکان بۆ (HRT) کە بەکاردێن بریتین لە ئەندرۆجینەکان و تێستۆستیرۆن ئامانجەکە بریتییە لە چارەسەرکردن و ھێنانەوەی جێندەری ڕاستەقینەی کەسەکە و ئەو گۆرانکاریانەی چاوەرنکراون بریتین لە گەشەکردنی کارەکتەری نێرینە، سەرکەوتن بەسەر کارەکتەری مێینە، گۆرانی گەشەکردنی مووی ڕوخسار، گۆڕانی دەنگ و گڕبوون، ڕێکخستنەوەی چەوری لاشە بەشێوەی نێرینە، زیادبوونی ماسوولکە، زیادبوونی مووی لاشە، ئەگەری قژ ھەڵوەرین، زیادبوونی لبیدۆ،[٤][٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ Stuenkel CA, Davis SR, Gompel A, Lumsden MA, Murad MH, Pinkerton JV, Santen RJ (November 2015). "Treatment of Symptoms of the Menopause: An Endocrine Society Clinical Practice Guideline" (PDF). J. Clin. Endocrinol. Metab. 100 (11): 3975–4011. doi:10.1210/jc.2015-2236. PMID 26444994.
  2. ^ ئ ا ب Santen RJ, Allred DC, Ardoin SP, Archer DF, Boyd N, Braunstein GD, Burger HG, Colditz GA, Davis SR, Gambacciani M, Gower BA, Henderson VW, Jarjour WN, Karas RH, Kleerekoper M, Lobo RA, Manson JE, Marsden J, Martin KA, Martin L, Pinkerton JV, Rubinow DR, Teede H, Thiboutot DM, Utian WH (July 2010). "Postmenopausal hormone therapy: an Endocrine Society scientific statement". J. Clin. Endocrinol. Metab. 95 (7 Suppl 1): s1–s66. doi:10.1210/jc.2009-2509. PMC 6287288. PMID 20566620.
  3. ^ پێناسەی پزیشکی ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، [https://web.archive.org/web/20210415144903/https://www.medicinenet.com/estrogen_replacement_therapy_ert/definition.htm#:~:text=The%20use%20of%20unopposed%20estrogen,endometrial%20cancer%20is%20reduced%20substantially ئەرشیڤ کراوە.. چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین [ERT]]، ماڵپەری تەندروستی MedicenceNet , نووسەر: William C. Shiel Jr. , MD, FACP, FACR، پێداچوونەوە ٢٠١٨-١٢-٢٧
  4. ^ "Masculinizing hormone therapy – Mayo Clinic". www.mayoclinic.org. Retrieved 2021-04-05.
  5. ^ "Overview of masculinizing hormone therapy | Transgender Care". transcare.ucsf.edu. Retrieved 2021-04-05.