ئەلسێر چارڵز سکوت شرینگتۆن زانایەکی بەریتانیە و خەڵاتی نۆبڵی لەبواری پزیشکیدا وەرگرتووە، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٥٧ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەدایک بووە، ھەر لە منداڵیەوە خولیای ھونەر بووە و دوای ئەوەی قوناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتووی تەواو کردووە چۆتە زانکۆی پزیشکانی نەشتەرگەری شاهانە (الجراحین الملکیە) لە ساڵی ١٨٧٦ لە نەخۆشخانەی سانت تۆماس درێژەی بەخوێندن داوە و ھەموو قۆناغەکانی زانکۆی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٨٧٩ چارڵز باڵاترین ژمارەی لە زانستی ڕووەک و شیکردنەوەی مرۆڤ و زانستی کارەکانی ئەندامی لەشی مرۆڤ بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٨٨٤ بۆتە ئەندام لەزانکۆی پزیشکانی نەشتەرگەری شاهانە، ساڵی ١٨٨٥ بەیەکەم دەرچووە لە زانستی سروشت و پلەی نایابی وەرگرتووە، ھەر لەھەمان ساڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری پزیشکدا بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٨٨٦ ڕێگەپێدانی لە زانکۆی شانشینی پزیشکەکان وەرگرتووە. لە ساڵی ١٨٩١ چارڵز لە پەیمانگای بڕاون بۆ توێژینەوەی فسیۆلۆجی و باپۆلۆجی وەکو چاودێر دامەزراوە، لەساڵی ١٨٩٥ بۆیەکەم جار لە زانکۆی لیڤەرپوول وەکو مامۆستا دامەزراوە و ھەموو دەسەڵاتێکیشی پێدراوە، ساڵی ١٩١٣ لە زانکۆی ئیکسفۆرد کاری کردووە، ساڵی ١٩١٦ بەرگری لە ئافرەت کردووە و داوای کردووە مافی ئەوەی ھەبێت لە قوتابخانەی پزیشکی لە زانکۆی ئیسکفۆرد وەربگیرێت، لە ساڵی ١٩٣٦ خۆی خانەنشین کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارەی کە لێی لەدایک بووە و لەوێ نیشتەجێبووە و بەردەوام گرنگی داوە بەشیعر و مێژوو و فەلسەفە و لە ساڵی ١٩٤٤ و تاکو مردنیشی سەرۆکی مۆزەخانەی ئیبسوویچ ی شارەکەی بووە. چارڵز لە ساڵی ١٨٩٩ لە لایەن زانکۆی شانشینی پزیشکانەوە خەڵاتکراوە، لە ساڵی ١٩٠٥ خەڵاتی شانشینی لە کۆمەڵەی لەندەن وەرگرتووە، باڵاترین خەڵاتی بەریتانیای لەلایەن بەریتانیاوە لە ساڵی ١٩٢٢ پێبەخشراوە، لە ساڵی ١٩٣٢ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکدا وەرگرتووە، ھەروەھا ٢٢ بڕوانامەی دکتۆرای شانازی زانکۆکانی جیھانی بەدەستھێناوە. چارڵز شرینگتۆن لە ٤ ئازاری ساڵی ١٩٥٢ بەھۆی نەخۆشیەوە لە ڕۆژھەڵاتی تیکساسی ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.

چارڵز شێرینگتۆن
Charles Scott Sherrington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٧ی تشرینی دووەمی ١٨٥٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەندەن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٤ی ئازاری ١٩٥٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٤ ساڵ ژیاوە)
Eastbourne لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕIpswich لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەپزیشک، neurologist، مامۆستای زانکۆ، pathologist، فیزیۆلۆجیناس، یاریزانی تۆپی پێ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
خەڵاتەکان
پلەPresident of the Royal Society (١٩٢٠–١٩٢٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە