پەیوەندییەکی نامۆ (بە ئینگلیزی: Hideous Kinky) فیلمێکی فەڕەنسی - ئینگلیزییە، لە ساڵی ١٩٩٨ دەرھێنراوە. ئەم فیلمە باس لە ژنێکی ئینگلیزی خاوەن ئامانج دەکات. ژنەکە ھەردوو کچەکەی ھەڵدەگرێت و لەتاو مێردە خراپەکەی بەرەو مەغریب ڕادەکات. لەوێ ھەوڵی بژێوی پەیداکردن دەدات. لە ڕووی ڕۆحیشەوە حەزی لە ژیانی سۆفیگەرییە و لەدوای ئەو حەزەشی دەکەوێت. ناسینی ژنێکی سۆفیگەر، کاریگەریی خۆی بۆ سەری دەبێت و بەلایەنی کەمیشەوە بێت دەگات بەوەی کە چاوی دڵی ھێشتا نییە و پێویستە ھەیبێت. نەخۆش کەوتنی منداڵەکەی ناچاری دەکات بەرەو ئینگلتەرا بگەڕێتەوە.

پەیوەندییەکی نامۆ
Hideous Kinky
دەرھێنەرجیلیس ماک کینۆن
بەرھەمھێنەرئان سکۆت
نووسینبیڵی ماک کینۆن
ڕێکەوتی دەرچوون١٩٩٨
ماوەی فیلم٩٨ خولەک
زمانئینگلیزی، فەڕەنسی، عەرەبی
تێچوون٣٫٢ ملیۆن دۆلار

سەرچاوەکان دەستکاری