پەڕەپان (ئینگلیزی: Broadsheet) گەورەترین قەبارەی ڕۆژنامەیە و بە گشتی بە قەبارەکەیدا ئەناسرێتەوە (زۆرجار ٥٦سم پانن). زاراوەکە خۆی لە شێوازەکانی بڵاوکردنەوەوە ھاتوە کە بە گشتی تەنھا پەڕەیەکە. ئەوترێ کەوا یەکەم ڕۆژنامەی پەڕەپان ڕۆژنامەیەکی ھۆڵەندی بوە لە ساڵی ١٦١٨دا. 

پەڕەپانەکانی شانشینی یەکگرتوو دەستکاری

لە شانشینی یەکگرتوو، جگە لە گاردیان و ئیندیپێندێنت کە پێشتر پەڕەپان بوون، دوو ڕۆژنامەی پەڕەپان ڕۆژانە بڵاو ئەکرێنەوە و دوانیش ڕۆژانی یەکشەممە (کۆتایی ھەفتە):

  • دەیلی تەلەگراف و سەندەی تەلەگراف
  • فاینانشاڵ تایمز
  • سەندەی تایمز

سەرچاوەکان دەستکاری