پەرەسەندنی مرۆڤ

پڕۆسەى گۆڕانى سروشتیە لە مرۆڤى سەرەتاییەوە بۆ مرۆڤى هاوچەرخ .

پەرەسەندنی مرۆڤ پێکدێت لە ڕێکارێکی پەرەسەندوو کە بۆتە ھۆی سەرھەڵدان و دەرکەوتنی مرۆڤی خاوەن لەشی نوێ کە دەست پێدەکات لە مێژووی پەرەسەندووی جۆرە مەیمونی (جینس ھۆمۆ - Genus Homo) و دواتر دەرکەوتنی (ھۆمۆ سەیپین - Homo sapiens) ەکان وەک جۆرێکی ناوازە لە خێزانی مەیمونەکان. ئەم ڕێکاری پەرەسەندنە گەشەسەندنێکی قۆناغیی خەسڵەتەکان لەخۆدەگرێت وەک توانای ڕۆیشتن لەسەر دوو پێ و فێربوونی زمان،[١] ھەروەھا زاوزێ کردن و زۆربوون لەگەڵ جۆرەکانی دی دا، ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پەرەسەندنی مرۆڤ کردەیەکی ھێڵی ڕێکی نەگۆر نەبووە بەڵکو شێوازێکی فرە ڕەھەندی شێوە تۆری ھەبوو.[٢][٣][٤][٥]

لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی مرۆڤ چەند بوارێکی زانستی دیکەش لەخۆدەگرێت وەک: مرۆڤناسی جەستەیی، مەیمونناسی، شوێنەوارناسی، بەردینەکان، دەمارزانی، زانستی ھەڵسوکەوت، زمانەوانی، دەرووناسیی پەرەسەندوو، کۆرپەلەزانی و بۆماوەزانی.[٦] لێکۆڵینەوە بۆماوەییەکان دەریانخستووە کە مەیموونە سەرەتاییەکان نزیکەی ٨٥ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر لەجۆرە شیردەرەکانی تر جیابوونەتەوە لە ماوەی چاخی (تەباشیری کۆتا - Late Cretaceous) دا وە ھەروەھا یەکەمین دۆزراوەی بەردینەکان لە چاخی (پەیڵییەسین - Paleocene) دا دۆزراوەتەوە کە دەگەرێتەوە بۆ نزیکەی ٥٥ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر.[٧]

گۆڕانە توێکارییەکان دەستکاری

پەرەسەندنی مرۆڤ یەکەمین جیابوونەوەی لە کۆتا بنەچەی ھاوبەشی مرۆڤ و شامپانزییەکان بە چەند گۆرانێک جیادەکرێتەوە کە ئەمانەن (جەستەزانی مرۆڤ، گەشەکردن، جەستەیی و ھەڵسوکەوت). دیارترین و گرنگترینی ئەم خۆگوونجاندنانە بریتییە لە (پەیدابوونی توانای ڕۆیشتن لەسەر دوو پێ، گەورەبوونی قەبارەی مێشک، زیادبوونی ماوەی سکپڕی و ساوایی، کەمبوونەوەی جیاوازی خەسڵەت و ئەندامە ناسێکسییەکان لە دوو ڕەگەزەکەدا و ھەروەھا پەرەسەندنی توانایەکی بەھێز و ورد بۆ شت گرتن) پەیوەندی نێوان ئەم گۆڕان و خۆگوونجاندنانە ھێشتا جێی مشتوومڕ و گفتووگۆیە.[٨]

گۆرانەکانی دی دەستکاری

پەرەسەندنی مرۆڤ بە کۆمەڵێک گۆرانکاری تر ناسراوە وەک:ھەبوونی گرنگییەکی زیاتر بە بینین بە بەراورد بە بۆنکردن، ھەبوونی ماوەیەکی گەشەکردنی درێژتر بۆ منداڵ و زیادبوونی پشت پێ بەستنی ساوا بە دایکی، ھەناوێکی قەبارە بچووکتر، ڕێکارێکی خێراتر لە وردکردن و سووتانی خۆراک،[٩] نەمانی مووی لەش، پەرەسەندنی رژێنەکان، پەرەسەندنی چەناگە کە تەنھا لە ھۆمۆ سەیپینەکان دا بوونی ھەیە و گەشەکردنی گەروو لە ئاستێکی نزمتردا.

مێژووی لێکۆڵینەوەکان دەستکاری

بیرۆکەی پەیوەستکردنی مرۆڤەکان بە مەیمونە سەرەتاییەکانەوە لە دوای چاپکردنی بەرھەمەکەی چارڵز داروین ھاتە کایەوە بە ناوی (دەربارەی ڕەسەنایەتی جۆرەکان- On the Origin of Species) لە ساڵی ١٨٥٩ دا کە باوەڕی ھەبوو جۆرە نوێیەکان لە جۆرەکانی پێشووەوە پەرەیانسەندووە.

یەکەمین مشتوومڕەکان دەربارەی سروشتی پەرەسەندنی مرۆڤ لە نێوان تۆماس ھێنری ھەکسڵی و ریچارد ئۆین دا سەریھەڵدا. ھەکسڵی لایەنگری بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤی لە مەیمونەوە دەکرد لەڕێی پیشاندان و ڕوونکردنەوەی چەندەھا لێکچووی و جیاوازی لە نێوان مرۆڤ ومەیموونەکان دا و لە کتێبەکەی ساڵی ١٨٦٣ دا بە ناوی (بەڵگە دەربارەی پێگەی مرۆڤ لە سروشت دا - Evidence as to Man's Place in Nature) زیاتر ھەستا بە بەرجەستەکردنی بیرۆکەی پەرەسەندن. ھەرچەندە لە سەرەتادا چەندەھا لە لایەنگرە یەکەمیینەکانی داروین (وەک ئالفرێد ڕەسڵ واڵس و چارڵز لایڵ) ھاوڕا نەبوون لەگەڵ ئەوەی کە دەکرێت توانا مێشکی و ھەستە ڕەوشتییەکانی مرۆڤ لەڕێی ھەڵبژاردەی سروشتییەوە ڕوونبکرێتەوە بەڵام ئەمە دواتر گۆرا. داروین ھەستا بە بەرجەستەکردنی بیردۆزی پەرەسەندن و ھەڵبژاردەی سێکسی مرۆڤەکان لە کاتی چاپکردنی کتێبەکەی ساڵی ١٨٧١ بە ناوی (بنەچەی مرۆڤ - The Descent of Man).[١٠]

بەڵگەکان دەستکاری

زۆربەی بەڵگەکان لەسەر ھۆکارە زانستییەکانی پەرەسەندنی مرۆڤ لە چەندەھا بواری زانستە سروشتییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە. بەشێوەیەکی باو سەرەکیترین سەرچاوەی زانیارییەکان دەربارەی ڕێکارەکانی پەرەسەندن پێکدێت لە تۆمارە بەردینەکان بەڵام لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠کانەوە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بۆماوەزانی دا، شیکاریی (DNA - ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین) پێگەیەکی گرنگ و پتەوی پەیداکردووە لە ڕێگاکانی لێکۆڵینەوەی زانستی پەرەسەندن دا. بەھەمان شێوە لێکۆڵینەوەکان لەسەر (گەشەکردنی کۆرپەلە و زیندەزانی گەشەکردنی پەرەسەندن) لە ھەردوو جۆری بربڕدار و بێ بربڕەدارەکان دا بۆتە ھۆی دابین کردنی دیدگەیەکی گرنگ و جێبایەخ دەربارەی پەرەسەندنی ھەموو جۆرەکانی ژیان و بەتایبەتیش پەرەسەندنی مرۆڤەکان.

بەکارھێنانی کەرەستە دەستکاری

بەکارھێنانی کەرەستە و ئامێرەکان وەک نیشانەیەکی ژیری لێکدراوەتەوە و گریمانەی ئەوە دانراوە کە دەکرێت بەکارھێنانی کەرەستە بووبێتە ھۆی ڕێ خۆشکردن و کاراکردنی چەند لایەنێکی دیاریکراوی پەرەسەندنی مرۆڤ، بەتایبەتی لایەنی بەردەوام گەورەبوونی قەبارەی مێشکی مرۆڤ.[١١] زانستی بەردینەکانی ھێشتا ماویەتی شیبکاتەوە کە بۆچی بە درێژای میلۆنەھا ساڵە قەبارەی ئەم ئەندامە (مێشک) ھێشتا لە فراوانبوون و گەشەکردندایە سەرەڕای پێویستبوونی لە برێکی زۆری وزە. مێشکی مرۆڤێکی ھاوچەرخ رۆژانە بە نزیکەی ١٣ وات (٢٦٠ کیلۆکالۆری) بەکاردەبات کە دەکاتە ی وزەی پێویست بۆ ھەموو لەش لە کاتی پشوودا.[١٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Brian K. Hall; Benedikt Hallgrímsson (2011). Strickberger's Evolution. Jones & Bartlett Publishers. p. 488. ISBN 978-1-4496-6390-2.
  2. ^ Rogers Ackermann, Rebecca; Mackay, Alex; Arnold, Michael L (October 2015). "The Hybrid Origin of "Modern" Humans". Evolutionary Biology. 43 (1): 1–11. doi:10.1007/s11692-015-9348-1.
  3. ^ Antrosio, Jason (23 August 2018). "Denisovans and Neandertals: Rethinking Species Boundaries". Living Anthropologically. Archived from the original on 19ی Julyی 2019. Retrieved 8ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ Human Hybrids ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. (PDF). Michael F. Hammer. Scientific American, May 2013.
  5. ^ Yong, Ed (July 2011). "Mosaic humans, the hybrid species". New Scientist. 211 (2823): 34–38. Bibcode:2011NewSc.211...34Y. doi:10.1016/S0262-4079(11)61839-3.
  6. ^ Heng, Henry H.Q. (May 2009). "The genome-centric concept: resynthesis of evolutionary theory". BioEssays. 31 (5): 512–525. doi:10.1002/bies.200800182. ISSN 0265-9247. PMID 19334004.
  7. ^ Tyson, Peter (July 1, 2008). "Meet Your Ancestors". Nova ScienceNow. PBS; WGBH Educational Foundation. Retrieved 2015-04-18.
  8. ^ Brues & Snow 1965, pp. 1–39
  9. ^ American Heritage Dictionaries (editors) 2006
  10. ^ Darwin 1981
  11. ^ Montgomery 1988, pp. 95–96
  12. ^ Cartmill, Matt; Fred H. Smith; Kaye B. Brown (2009). The Human Lineage. Wiley-Blackwell. p. 151. ISBN 978-0-471-21491-5.