پەرەسەندنی بەردەوام

پەرەسەندنی بەردەوام (بە ئینگلیزی: sustainable development) چەمکێکە کە لە دوای ساڵی ١٩٧٠وە پەیدا بوو و گرنگییەکی تایبەتی لە پیشەسازی و ئەندازیاریدا پێ درا. پەرەسەندنی بەردەوام بریتییە لە "دابین کردنی پێویستییەکانی خەڵکی سەردەم بە بێ ڕێگری کردن لە نەوەکانی داهاتوو بۆ دابین کردنی پێویستییەکانیان". پەرەسەندنی بەردەوام پرۆسەیەکە بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پەرەسەندنی مرۆڤ، لەکاتێکدا بە بەردەوامبوونی تواناکانی سیستمە سرووشتییەکان بۆ بەدیھێنانی سەرچاوەکانی وزە و خزمەتگوزارییەکانی ئێکۆسیستم. ئەگەرچی چەمکی مۆدێرنی پەرەسەندنی بەردەوام بەتوندی لە ڕاپۆڕتی ساڵی ١٩٨٧ی بروندتلەند وەرگیراوە، بەڵام ئەم بیرۆکەیە دەگەڕێتەوە بۆ کاتێک پێشتر، ئەو کاتەی کە بەڕێوەبرنی بەردەوامی دارستانەکان و نیگەرانییەکانی سەدەی بیستەم سەبارەت بە ژینگە لەئارادا بوو.[١]

رەھەندەکان دەستکاری

پەرەسەندنی بەردەوام لە سێ رەھەند، پانتایی یان کۆڵەکەدا وەسف کراوە. لە مۆدێلی سێ رەھەندیدا، بریتین لە "ئابووری، ژینگە و کۆمەڵگا" یان "ئێکۆلۆژی، ئابووری و دادپەروەری". ئەم مۆدێلە لەلایەن ھەندێک نووسەرەوە پەرەی پێدراوە بۆ کۆڵەکەی چوارەم؛ کولتوور، دامەزراوەکان یان حکوومەت.[٢]

بەستەری دەرەکی دەستکاری

پلاتفۆرمی زانستی پەرەسەندنی بەردەوام، ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی
  2. ^ Paul James. Urban Sustainability in Theory and Practice(ئینگلیسی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠١٥.