پەرواز حوسێن (لەدایکبووی ١٩٨٩، قەڵادزێ؛ ئێستا لە ھەولێر دەژی) گۆرانیبێژێکی کوردە کە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کەناڵی MBC بە ناوی "ئەرەب ئایدڵ"ی ٢٠١٣ بەشداری کردووە و بە گوتەی چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵنێری بووە بە «باڵیۆزی مۆسیقای کوردی بۆ نێو جیھانی عەرەب».[١]

پەرواز حوسێن
لەدایکبوون١٩٨٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٣٥ ساڵ)
ھەولێر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەگۆرانیبێژ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

یەکەم جارە کە لە پێشبەرکێی ئەرەب ئایدڵدا کەسێکی غەیری عەرەب و غەیری عەرەبزمان بەشداری دەکات و پەرواز لە ساڵی ٢٠١٣دا لە کوردستان و ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست بووە کەسێکی بەناوبانگ.[٢]

لە ١٧ی گوڵانی ٢٠١٣دا پەرواز یەکێک بوو لە دە فینالیستی پێشبڕکێیەکە. ھەژماری بەشداریکردنی پەرواز ٦ (شەش)ە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kovara Zînê, 5 (2013), Dihok.
  2. ^ Berpirsên MBC daxwaza lêborînê ji kurdan dikin

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری