پەرشی نیۆتڕۆنی (بە ئینگلیزی: Neutron scattering) تەکنیکێکی دیاریکردنی پەیکەری بەلوری ماددەکانە کە تیایدا گورزێکی نیۆتڕۆنی ئاڕاستەی ماددە دەکرێت.[١] ئەم گورزە نیۆتڕۆنە پاش ئەوەی دەگەنە گەردیلەکانی ماددەکە پەرش دەبن، وە ئەم پەرشبوونە لە شێوەی بەیەکداچوون (یان پاتێرن)ێک دەردەکەوێت. ئەم پاتێرنە دواتر شیکردنەوەی بۆ دەکرێت بۆ بەدەستھێنانی شێوە و چەند تایبەتمەندییەکی بەلوری ماددەکە چونکە نیۆتڕۆن تەنۆلکەیەکی بێبارگەیە و دەتوانێت مەودایەکی زیاتر ببڕێ لەناو ماددە، بۆیە لە پەرشی ئەلێکتڕۆنی سەرکەوتووترە.

سەرچاوەکان دەستکاری