پێوەرەکانی پەرتبوون [١] (بە ئینگلیزی: Measures of variability) بەو بەھا یان بەو ژمارانە دەوترێت کە پەرتبوون و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە پێدراوەکان وەسف دەکەن،[٢] لە کاتێکدا ڕووکردنە چەق جەخت دەکات لەسەر ناوەندی کۆمەڵە پێدراوەکان. پەرتبوون یەکێک لە گرینگترین چەمکەکانی ئامار و مەودا یان مەودای چواریەکی، لێکنەچوون و لادانی پێوانەیی، ناسراوترین پێوەرن لە پێوەرەکانی پەرتبوون.

پێوەرەکان دەستکاری

ھەموو پێوەرەکانی پەرتبوون ژمارەگەلێکی نانەرێنی و ڕاستەقینەن.

مەودا و مەودای چواریەکی دەستکاری

مەودا سادەترین ڕێگەیە بۆ دیاریکردنی پەرتبوونی پێدراوەکان و بریتییە لە جیاوازی نێوان گەورەترین بەھا و بچووکترین بەھا. و مەودای چواریەکی یەکسانە بە جیاوازی نێوان، چواریەکی یەکەم و چواریەکی سێھەم و ھێما دەکرێت بە IQR.

ڤاریانس و لادانی پێوانەیی دەستکاری

ڤاریانس ھێما دەکرێت بە   و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە و لادانی پێوانەیی بریتییە لە ڕەگی دووجای ڤاریانس.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی وێژەیی
  2. ^ Statistics. Donald J. Koosis. 4Ed. 1997 ISBN 0-471-14688-9, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN. pp.24