پێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق بەپێی بڕگەکانی دەستووری هەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ نوێنەرایەتی سەروەریی وڵات دەکات، هەروەها پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی، سەروەری، یەکێتی و یەکپارچەیی خاک مسۆگەر دەکات.ماوەی خولی سەرۆکایەتی کۆمار چوار ساڵە، تەنها یەک جار نوێ دەکرێتەوە. سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەڵدەبژێردرێت .ئەم لیستە هەموو ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە لە ساڵی ١٩٥٨ ەوە وەک سەرۆکی دەوڵەت لە کۆماری عێراقدا کاری کردووە . لەوانەش سەرۆکە کاتیەکان.[١]

سەددام حوسێن نزیکەی ٢٤ ساڵە ئەو پۆستەی بەدەستەوە بوو ئەمەش درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی عێراقە. لە کاتێکدا عەبدولڕەحمان عارف کورترین ماوەی سەرۆکایەتی هەیە، بەو پێیەی دوو ساڵ و ٣ مانگ حوکمڕانی کردووە.

لە ڕووی تەمەنیشەوە عەبدولڕەحمان عارف بەتەمەترین سەرۆک کۆمار داددەنرێت کە بۆ ماوەی ٩١ ساڵ ژیاوە. لە کاتێکدا براکەی , عەبدولسەلام عارف، کورتریین ماوە ژیاوە، بەو پێیەی لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. هەروەها سەرۆک لەتیف ڕەشید بەتەمەنترین کەسە کە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی وەرگرتووە. عەبدولسەلام عارف جارێکی دیکە وەک گەنجترین سەرۆک کۆماری عێراق دەردەکەوێت کاتێک دەستبەکاربوو، بەو پێیەی تەمەنی ٤١ ساڵ بوو. هەروەها تاکە سەرۆک کۆماری عێراقە کە لە کاتی سەرۆکایەتیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرجەم سەرۆک کۆمارەکانی عێراق پێش ساڵی 2003 لە ڕێگەی کودەتاکانەوە گەیشتوونەتە سەرۆکایەتی کۆماری، جا کودەتای سەربازی ڕاگەیەندراو بێت یان ڕاگەیەندراو نەکراو. جگە لە عەبدولڕەحمان عارف کە بەپێی بڕگەکانی دەستوور کە لەو کاتەدا کاری پێدەکرا، بە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراو دادەنرێت. هەروەها عەبدولڕەحمان دوایین سەرۆک کۆماری عێراقە کە دوای کودەتایەکی سەربازی پۆستەکەی بەجێهێشتووە . لە کاتێکدا سەرۆکی کاتی پێش خۆی عەبدولڕەحمان بەزاز بە یەکەم کەسی مەدەنی دادەنرێت کە گەیشتووەتە پۆستی سەرۆکی کۆمار.[٢]

سەرۆك کۆمارەکانی عێراق دەستکاری

ڕ. وێنەی سەرۆك ناوی سەرۆك

(لەدایکبوون - مردن)

ھەڵبژێردراو ماوەی سەرۆکایەتی لایەنگری حیزبی
وەرگرتنی سەرۆکایەتی دەرچوون لە سەرۆکایەتی ماوە
  کۆماری عێراق (پێش حیزبی بەعس) (١٩٥٨–١٩٦٨) •    
١   محەمەد نەجیب ئەلڕەبیعی

(١٩٠٤–١٩٦٥)

١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ ٨ی شوباتی ١٩٦٣

(لابرا)

٤ ساڵ سەرباز
٢   عەبدولسەلام عاڕف

(١٩٢١–١٩٦٦)

٨ی شوباتی ١٩٦٣ ١٣ی نیسانی ١٩٦٦

(تێکشکانی فڕۆکە)

٣ ساڵ حیزبی بەعس
  عەبدولڕەحمان بەزاز

(١٩١٢–١٩٧٣)

١٣ی نیسانی ١٩٦٦ ١٦ی نیسانی ١٩٦٦ ٣ ڕۆژ یەکێتی سۆشیالیستی عەرەبی
٣   عەبدولڕەحمان عاڕف

(١٩١٦–٢٠٠٧)

١٦ی نیسانی ١٩٦٦ ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ ٢ ساڵ

(بەکوودەتا)

سەرباز /

یەکێتی سۆشیالیستی عەرەبی

  کۆماری عێراق (حیزبی بەعس) (١٩٦٨–٢٠٠٣) •    
٤   ئەحمەد حەسەن ئەلبکر

(١٩١٤–١٩٨٢)

١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ ١٠ ساڵ سەرباز /

حیزبی بەعس (یەکێتی سۆشیالیستی عەرەبی)

٥   سەدام حووسێن ئەلمەجید

(١٩٣٧–٢٠٠٦)

١٩٩٥
٢٠٠٢
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ ٩ی نیسانی ٢٠٠٣

(بەهۆی داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاکانەوە ڕایکرد)

٢٣ ساڵ حیزبی بەعس
  • ئەنجوومەنی حوكمڕانی ئۆتۆنۆمی عێراق (۲۰۰۳ - ۲۰۰٤) •  
  دەسەڵاتی هاوپەیمانی کاتی[ئ] ٢١ی نیسانی ٢٠٠٣ ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ ١ ساڵ
  کۆماری عێراق (٢٠٠٤ - تا ئێستا) •  
  غازی مەشعەڵ

(١٩٥٨)

٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ ٧ی نیسانی ٢٠٠٥ ٢٨٣ ڕۆژ سەربەخۆ
٦   جەلال تاڵەبانی

(١٩٣٣ - ٢٠١٧)

٧ی نیسانی ٢٠٠٥ ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ ٩ ساڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٧   فووئاد مەعسووم

(١٩٣٨)

٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ٤ ساڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٨   بەرھەم ساڵح

(١٩٦٠)

٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ٥ ساڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
۹   عەبدولەتیف ڕەشـید

(۱۹٤٤)

١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئێستا ١٧ مانگ لەمەوبەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ حسني، (1992). رؤساء العراق، 1920-1958 م: دراسة في اتجاهات الحكم (بە عەرەبی). دار الحكمة،. Archived from the original on 2022-08-12.
  2. ^ ذكريات هادي الجاوشلي: مع ملوك ورؤساء ورجالات العراق في العهدين الملكي والجمهوري (بە عەرەبی). الدار العربية للموسوعات،. 2012. ISBN 978-9953-563-77-0. Archived from the original on 2022-08-12.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found