پێپسی (بە ئینگلیزی: Pepsi) خواردنەوەیەکی گازیە لەبەرھەم ھێنانی ھاوبەشگای پیپسیکۆی جیھانییە (PepsiCo). بۆیەکەم جار لە ساڵی ۱٨۹۳ یەکەم بەرھەمەکانی کەوتە بازاڕەوە لەگەڵ ھەریەکە لەجۆرەکانی تری بەرھەمی ھاوبەشگاکە وەک مێرندا و سێڤن ئاپ، لەگەڵ ھەندێ لە خواردنی خێڕای وەک کاڵسناکس، بەرھەمەکانی پیپسی لەسەرانسەری جیھان بەربڵاوە بەڵام لەھەر وڵاتە و بە ئاستێک لە ڕووی درووستی و باشیەکەیەوە.[ژێدەر پێویستە]

دڕوشمی پیپسی لە ٢٠٢٣ ەوە.

ناونانی پێپسی دەستکاری

لە ئەنزیمی پیپسین وەرگیراوە، ئەنزیمێکی ھەرس کەرە، لەبەر ئەوەش کە سەرتای خستنە بازاڕی تەنھا لەم پێکھاتەیە پێک ھاتبوو، ناوی ئەنزیمی پیپسینیش لە بنەڕەت دا وشەیەکی یۆنانیە بە واتای ھەڕس دێت. بە یۆنانی: Πέπσιςـ.[١]

کاریگەریە تەندرووستیەکانی دەستکاری

ھەموو خواردنەوە گازیەکانی ئەمڕۆ ترشی فۆسفۆریکی تێدەکرێت، کە کاریگەری خڕاپ و ڕاستەوخۆی ھەیە بۆ سەر ئێسقانەکان.

پیپسی ھەروەک ھەموو خواردنەوە گازیەکانی تر ڕێژەیەکی زۆڕ لە شەکری تێدەکرێت، کە ھۆکاری سەرەکی تووش بوونە بەنەخۆشی شەکرە و کلۆربوونی ددانەکان، ھەروەھا پاشکۆی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەکاردێت لەکاتی درووست کردنی لەھەندێ وڵات لەبری ئەمە کالسیۆم بەکاردێنن کە دەبێتە ھۆی داڕمانی ئێسقانەکان.[ژێدەر پێویستە][ژێدەر پێویستە]

پێکھاتە دەستکاری

لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پیپسی پێک دێت لە:ئاوی گازدار، خواردنەوەی فرەکتۆز، ڕەنگی کەرامیل، شەکر، ترشی فۆسفۆریک، کافایین، ترشی لیمۆ و تامی سرووشتی. لە ھەرێمی کوردستان پێک دێت لە:ئاوی گازدار (گازاو)، شەکر، ڕەنگ، ترشە ماددە، کافیین، گیراوەی شیری، تام.

بابەتە ھاوپێچەکان دەستکاری

  • مێرندا
  • سێڤن ئاپ

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  • ماڵپەری فەرمی ھاوبەشگای پیپسی، جیھان.
  • ماڵپەری فەرمی ھاوبەشگای پیپسی، خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست.