پێوەری دوانەیی ئێسک لە ڕێگای ھەڵمژینی تیشک

پێوەری دوانەیی ئێسک لە ڕێگای ھەڵمژینی تیشک بەزۆری ھەر بە (DXA)دەناسرێت، کە کورتکراوەی دەستەواژەی ئینگلیزی (Dual-emission X-ray absorptiometry) ئامرازێکی پێوانەییە بۆ پێوانی ڕێژە و چڕی کانزاکان لە ئێسک، تیشکی X بە وزەی جیاواز لە ئێسکی نەخۆشەکە دەدرێت دواتر بەگوێرەی توانا و بڕی ھەڵمژینی تیشکەکە لەلایەن ئێسکەوە ڕێژە و چڕی کانزاکانی ناو ئێسکمان بۆ دەردەکەوێت، ئەمەش بە گوێرەی ڕێژەی تیشکە ھەڵمژراوەکە دەبێت. ڕێگای DXA بە بڵاوترین و باوترین ڕێگاکان دادەنرێت بۆ دەستنیشانکردنی بڕی خۆڕاکی ناو ئێسک لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی جیھان.

ئامێرێکی پێوەری دوانەیی ئێسک لە ڕێگای ھەڵمژینی تیشک .

پێوەری DXA بۆ شیکردنەوە و چاودێریکردنی موخی ئێسک سوودی لێ دەبینرێت، زۆر جاران نەخۆشەکان ھەستەوەریان ھەیە بەرامبەر تیشک بۆیە ئەم ڕێگایە لەلایەن ھەندێک پزیشکەوە بەکارنایێت، ئەم ئامێرە جگە لە بڕی کانزای ئێسک شکان و برین و گرێی شێرپەنجەییش بە ڕوونی دیاری دەکات.

بەکارھێنان دەستکاری

لە بنەڕەتدا DXA بۆ دیاریکردنی ڕێژەی خۆراکی ئێسک داھێنراوە بەڵام بۆ پێوانی قەبارەکانی ئێسک و پێکھاتە ئاڵۆزییەکانی تریش سوودی لێ دەبینرێت وەک ڕێژەی چەوری و دژەتەنە جۆربەجۆرەکان و بەراوردکردنی قەبارەی چەوری و کێشی ھایدرۆستاتیکی لە جەستەدا.

ئاگادارییەکان دەستکاری

ئەم پێوانە پێویستە بۆ ھەموو خانمانی سەرووی ٦٠ ساڵان، بەتایبەت لەکاتی ھەبوونی مەترسی لە بوونی شکانی کۆن و درزی لەناکاو یان ئەوانەی خوگریان ھەیە بە جگەرەکێشان و کحول خواردنەوە، یانیش کەسانێک کێشەی بۆماوەیی ئێسکیان ھەیە یاخود بەخێزانی کێشەی جگەر و تەنگەنەفەسی و لاوازی ئێسکیان ھەیە. بەڵام بۆ ڕەگەزی نێر پێویستە لەسەرووی تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە.

نیشانەکانی خوێندنەوەی ئامێرەکە دەستکاری

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ھەموو پارچەکانی ئێسکی مرۆڤی پۆڵێن کردووە و دەستنیشانی کردوون بە ھێمای تایبەت وەک بۆ نموونە:

  • ئێسکی ئاسایی نیشانەی T گەورەترە لە -١
  • Osteopenia نیشانەی T لەنێوان -١ و -٢٫٥
  • Osteoporosis نیشانەی T بچوکترە لە -٢٫٥
  • Osteoporosis زۆڕ توندە نیشانەی T بچوکترە لە -٢٫٥ و +1 osteoporotic

ئەم نیشانانە بەپێی جۆری ڕەگەز و نەتەوەکان دەگۆڕدرێت ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی تا ئێستا لە ھەوڵدایە نیشانە بۆ ھەموو جۆری نەتەوەکانی جیھان دابنێت .

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری