پێنج سەرکردەکە (بە چینی:五霸 خوێندنەوە: وو با) بە تایبەتی ئاماژە بۆ چەن فەرمانڕەوایەکی زۆر بەھێز لە چین لە سەردەمی بەھار و پایز (٧٧٠  تا ٤٧٦ی پێش زاین) لە مێژووی دێرینی چین. ھەنێک کات ئاماژە بوو بۆ "سەردەمی پێنج سەرکردەکە" چەندین پێرست ھەیە لەسەر پێنج سەرکردە فەرمانڕەوا بەھێزەکە کە فەرمانڕەوایی چەن ویلایەتێکیان کردووە و بەھێزتر بوون لە ویلاتەکانی تر لە سەردەمی خۆیان ویلایەتەکان یەک دەخرانەوە لە سەردەمی تێکچوونی ئیمپراتۆریەتێکی ناوەندی بەھێز، ئیمپراتۆریەتی ژۆو، پێنج سەرکردەکە ئەو ویلایەت و شوێنانەی لە ئیمپراتۆریەتی ژۆو مابوویەوە خستیانە ژێر دەسەڵاتی خۆیان،  بەتایبەت دووک ھوان سەرکردەیەکی زۆر بەھێزی ئەم سەردەمە بوو.

نەخشەیەک کە پێنج سەرکردە بەھێزەکە نیشان ئەدات لە سەردەمی بەھار و پایز

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری