پێناسەی بازنەیی پێناسەیەکە کە ئەو زاراوەیەی دەبێ بناسێنرێ خۆی بەشێک لە پێناسەکە بێ، یان پێناسەکە وای دابنێ کە مرۆڤ پێشتر ئاشنایەتییەکی لەگەڵ زاراوەکە ھەیە. پێناسەی بازنەیی یەکێک لە شێوازەکانی ھەڵەوێژییە کە تێیدا بەردەنگ بۆ تێگەیشتن لە مانای شتێ دەسپێردرێتە دەست شتێکی تر، لە حاڵێکدا کە بۆ تێگەیشتن لە شتە دووەمەکە دەبێ شتە ئەوەڵەکە بناسێت. لێرەدا مرۆڤ لە جیاتیی ناساندنی زاراوەکە تەنیا وشەکە دەگۆڕێ، بۆ نموونە ئەگەر کەسێ لە ناساندنی خۆردا بڵێ: «خۆر ئەستێرەیەکە بە ڕۆژدا ھەڵدێ» و، یەکێک بپرسێ ئەی ڕۆژ چییە؟ ئەویش بڵێ «ڕۆژ مەودای نێوان ھەڵاتن و نیشتنی خۆرە»، ئەمە پێناسەیەکی بازنەیییە. چونکە ناسینی «خۆر» ڕاگیراوە ھەتا «ڕۆژ» بناسرێت، ناسینی «ڕۆژ»یش ڕاگیراوە ھەتا «خۆر» بناسرێت.[١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ bigersoft (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). "تعریف دوری چیست؟ آشنایی با مغالطه تعریف دوری | آموزش منطق". فیلسوف‌یار (بە فارسی). Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)