پیاوێک کە ئۆڤێی پێ دەوترا

پیاوێک کە ئۆڤێی پێ دەوترا (بە ئینگلیزی: A Man Called Ove) یەکەم ڕۆمانی نووسەری سوێدی فرێدریک بەکمەنە. ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠١٢ لە سوێد بڵاو کرایەوە و لە ھەمان ساڵدا زۆرتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشرا. وەرگێردراوەتە سەر زۆرتر لە ٣٠ زمان و پلەی یەکەمی لە پێڕستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی سوێد و نیویۆرک تایمزدا بەدەست ھێنا. فیلمێک بە ھەمان ناونیشانی ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠١٦ دەرچوو.

پیاوێک کە ئۆڤێی پێ دەوترا
ڕووبەرگی چاپی ئینگلیزیی ڕۆمانەکە
نووسەرفرێدریک بەکمەن
سەردێڕی سەرەکیEn man som heter Ove
وڵاتسوێد
زمانسوێدی
چەشنڕۆمان
بڵاوکەرەوەWashington Square Press (US)
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠١٢ سوێدی
٢٠١٣ ئینگلیزی
جۆری کتێبچاپکراو
لاپەڕەکان٣٦٨ لاپەڕە (ئینگلیزی)
٣٤٧ لاپەڕە (سوێدی)
ژپنک (ISBN)978-1-4767-3802-4

کورتەی چیرۆکەکە دەستکاری

ڕۆمانەکە لەبارەی پیاوێکی ٥٩ ساڵە بە ناوی ئۆڤێدایە کە زۆر کەمدوێیە و ئەخلاق گران دیارە؛ ئۆتۆمۆبیلێکی سابی ھەیە و پێی وایە کەسایەتیی ھەموو کەسێک بەو ئۆتۆمۆبیلەی سواری دەبێت دیاری دەکات. ئۆڤێ خۆشی لە پشیلەکان نایەت، بەڵام ھاوسەرەکەی کە لە چیرۆکەکەدا لە ژیاندا نەماوە ھەتا بڵێی حەزی لە پشیلە و کتێب خوێندنەوە بووە. پەیوەندیی ئۆڤێ لەگەڵ سۆنیا، بێ ھاوتا و تایبەتە بە شێوەیەک کە لە بەشێک لە ڕۆمانەکەدا ھاتووە: «ئەگەر کەسێک لە ئۆڤێی بپرسیبا جاران چۆن ژیاوە، ئۆڤێ دەیوت تا پێش ناسینی سۆنیا، من قەت نەژیاوم، و لەوەتەی مردووەش ھەر وا».

ئۆڤێ زۆر دڵتەنگی ھاوسەرەکەیەتی، چەندین جار ھەوڵ دەدات خۆی بوکوژێت، چونکە بەبێ سۆنیای ھاوسەری ئیتر ژیان ھیچ واتایەکی بۆی نەماوە، بەڵام سەرکەوتوو نابێت و ناتوانێ خۆی بکوژێت، چونکە دراوسێکانی بەردەوام دەچنە لای و داوای یارمەتی لێ دەکەن و ھەر کات دەیھەوێ خۆی بکوژێت کەسێک یان ڕووداوێکی نەخوازراو ڕێی لێ دەگرێت. ئۆڤێ وردەوردە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی باشتر دەبێت.[١]

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • ئۆڤێ، پیاوێکی ٥٩ ساڵە کە بە زۆری خانەنشین کراوە
  • سۆنیا، ھاوسەری ئۆڤێ، لە چیرۆکەکەدا مردووە
  • پەروانە، دراوسێی ئۆڤێ، ژنێکی دووگیان کە دوو مناڵیشی ھەیە
  • پاتریک، ھاوسەری پەروانە
  • ڕۆنێ، جیران و ھاوڕێی ئۆڤێ
  • ئانیتا، ھاوسەری ڕۆنێ
  • ئادریەن، پۆستەچی
  • جیمی

ڕای ھەندێک لە ڕەخنەگرە ئەدەبییەکانی ئاڵمان سەبارەت بەم کتێبەوە دەستکاری

  • ھەر کەس ئەوینداری ئەم کتێبە نەبێت، باشترە ھەر کتێب نەخوێنێتەوە. ڕۆژنامەی ھامبورگەر مورگن پەست[١]
  • بەرھەمێکی تراژێدیک کە وا دەکات فرمێسک لە چاوتان بێتە خوارەوە و ھاوکات دەتانخاتە پێکەنین. گۆڤاری بریگیتێ[١]

فیلم دەستکاری

فیلمێکی سوێدی بە ھەمان ناو نیشانی ڕۆمانەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ دا بڵاو بوویەوە. نووسەر و دەرھێنەری فیلمەکە ھانس ھۆڵم بوو. ڕۆڵف لاسگورد لەم فیلمەدا ڕۆڵی ئۆڤێ دەگێڕێت. فیلمەکە بۆ شەش خەڵات کاندید کراوە، کە دوو خەڵاتی بەدەست ھێناوە لە ٥١ـەمین خەڵاتی گولدبەگ لە ساڵی ٢٠١٦.[٢][٣]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب مردی به نام اوه فردریک بکمن، ترجمه‌ی حسین تهرانی، جهان نو، چاپ سی و هفتم
  2. ^ Göransson, Jan (4 کانوونی دووەم 2016). "Nominations for the 2015 Guldbagge Awards" (Press release). Swedish Film Institute. Archived from the original on 4 March 2016. Retrieved 5 January 2016.
  3. ^ Norman, Isabel; Nykänen, Joni (18 January 2016). "Glädjevrålet på Guldbaggegalan" [The Joy of the Guldbagge Awards]. Aftonbladet (بە سامیی باکوور). Retrieved 19 January 2016.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری