پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە

فیلمێکی ساڵی ٢٠١٨یە

پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە (بە ئینگلیزی: Spider-Man: Into the Spider-Verse) فیلمێکی ساڵی ٢٠١٨یە لە دەرھێنانی بۆب پێرسیچێتی و پیتەر ڕامسی و ڕۆدنی ڕۆتمان، لەلایەن کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز و سۆنی پیکچەرز بە ھاوبەشی لەگەڵ مارڤڵ بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرزەوە دابەشکراوە.[١] ئەم ئەنیمەیشنە بەشی یەکەمی پاشکۆی سپایدەرمانە لە جیھانی سینەمایی سۆنی، لە جیھانێکدا ڕوودەدات کە بە «جیھانی جاڵجاڵۆکە» ناسراوە، کە جیھانی ھاوتەریبی ھەیە. سیناریۆی ئەنیمەیشنەکە لەلایەن فیل لۆرد و ڕۆدنی ڕۆتمانەوە نووسراوە و ئەستێرەکانی وەک جەیک جۆنسۆن، ماھێرشالا عەلی، ھایلی شتاینفیڵد، برایان تایری ھێنری، لەیلا تۆملین، لۆرین وێڵز، کیمیکۆ گلێن، جۆن مولانی، نیکۆلاس کەیج، لیڤ شرایبەر و کریس پاین نووسراون. لەم ئەنیمەیشنەدا مایڵز مۆرالێس وەک چەند کەسێکی تر دەبێتە سپایدەرمان بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ ڕزگارکردنی نیویۆرک لە کینگپین.

پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە
سەرناوSpider-Man: Into the Spider-Verse
بەشێک لە زنجیرەیSpider-Verse، سپایدەرمان لە فیلم، list of Sony Pictures Animation productions
بابەتی سەرەکیSpider-Verse
پاشکۆبێ نرخ
لەدوای ئەوSpider-Man: Across the Spider-Verse
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
دەرھێنەرPeter Ramsey، Rodney Rothman، Bob Persichetti
سیناریۆنووسPhil Lord and Chris Miller
بەرھەمھێنەری جێبەجێکارBrian Michael Bendis
ئێدیتەرRobert Fisher Jr.
ئاوازدانەرDaniel Pemberton
بەرھەمھێنەرئاڤی ئاراد، Amy Pascal، Phil Lord and Chris Miller
کۆمپانیای بەرھەمھێنانکۆلومبیا پیکچەرز، Sony Pictures Animation، مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت
دابەشکەرگرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز، InterCom، ئایتیوونز، سۆنی پیکچەرز
شوێنی گێڕانەوەبڕۆکلین
ڕێژەی ڕووبەر2.35:1
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە8.8/10، 97%، 87/100
خەڵاتەکانAnnie Award for Best Animated Feature، Hugo Award for Best Dramatic Presentation, Long Form، Academy Award for Best Animated Feature
کەسایەتییەکانپیاوی-جاڵجاڵۆکە، مایڵز مۆرایڵز
چەشنی بڵاوکردنەوەdigital download، ڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)G
هەڵسەنگاندنی ICAANot recommended for children under 7
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر٦
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)PG
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH)Category III
وێبگەhttp://www.intothespiderverse.movie
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل
هەڵسەنگاندنی IGACM/6، M/12
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتبۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر
ھەڵسەنگاندنی IFCOPG
هەڵسەنگاندنی MTRCBParental Guidance


لە ساڵی ٢٠١٤ دەنگۆی دروستکردنی ئەم ئەنیمەیشنە بڵاوبووەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ پشتڕاستکرایەوە و فیل لۆرد و کریستوفر میلەر پەیوەندییان بەم ئەنیمەیشنەوە کردووە. دوای ئەوە لە دوو ساڵی داھاتوودا، ڕامسی و پێرسیچێتی و ڕۆتمان پەیوەندییان بە ئەنیمەیشنەکەوە کرد، دواتر شمیک مۆر و شرایبەر لە نیسانی ٢٠١٧دا بەشدارییان کرد. لۆرد و میلەر دەیانویست ئەنیمەیشنەکە ستایلێکی ناوازەی ھەبێت، کە بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای کاریگەرییە بینراوەکانی کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئیمەیجۆرک و دیزاینی کتێبی کۆمیک بە ئیلھام لە دیزاینەکانی سارا پیکلی، ھاوبەشی دروستکەری مایڵز مۆرالێس بەدەست ھات. فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە بۆناو جیھانی جاڵجاڵۆکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار لە لۆس ئەنجلۆس نمایشکرا، دواتر لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە فەرمی لە سینەماکانی ئەمریکا کرایەوە. ئەم ئەنیمەیشنە توانیویەتی بە بوودجەی ٩٠ ملیۆن دۆلار، ٣٧٥ ملیۆن دۆلار لە جیھاندا بفرۆشێت، ئەمەش بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنرێت بۆ ئەم ئەنیمەیشنە.[٢] ئەم ئەنیمەیشنە لەلایەن ڕەخنەگران و ھەوادارانەوە پێشوازی لێکرا و سەرسام بوون، ڕەخنەگرانیش لە بوارە جیاوازەکاندا ستایشی ئەم ئەنیمەیشنەیان کرد وەک باری دەروونی ئەنیمەیشنەکە، شێوازی وێناکردنی کەسایەتییەکە، نواندنی دەنگی پرۆفیشناڵ، ھێڵی چیرۆکی ناستێریۆتایپ و پێشبینی نەکراو، تراکی دەنگی ناوازە، ئەوان ستایشی نوکتە و شتی تریان کرد و بە باشترین ئەنیمەیشنی سووپەرھیرۆیان ناو برد، و بەباشترین کاری سپایدەرمان کە تا ئێستا دروست کراوە.

زنجیرە دەستکاری

بڕیارە بۆ ئەم ئەنیمەیشنە بەدواداچوونێکی دوو بەش بە ناوی «پیاوی جاڵجاڵۆکە: بچێتە ناو جیھانی جاڵجاڵۆکەوە» بڵاوبکرێتەوە. بەشی یەکەمی لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بڵاودەکرێتەوە، ھەروەھا بەشی دووەمی ھێشتا بەرھەم نەھاتووە و بە قۆناغەکانی پێش بەرھەمھێناندا تێدەپەڕێت و بڕیارە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ بڵاوبکرێتەوە. ھەروەھا چەندین فیلمی وەرچەرخان (ژێر وەشانی لاوەکی)ی ئەم زنجیرەیە بەرھەم دەھێنرێت، یەکێکیان لەسەر بنەمای کەسایەتی ژنە جاڵجاڵۆکە (گوین ستەیسی)ە کە دەنگی ھایلی شتاینفیڵد دەدات لەژێر ناونیشانی (گوەینی جاڵجاڵۆکە).[٣]

چیرۆک دەستکاری

مایڵز مۆرالێس، ھەرزەکارێکە کە ھەواداری فیلمی سپایدەرمانە، بەپێی چاوەڕوانییەکانی دایک و باوکی، ڕیۆ مۆرالێس و جێفرسۆن دەیڤس، ناچارە بچێتە قوتابخانەیەکی گشتی بەڵام بەشەناوخۆیی نموونەیی. باوکی ناوی جێفرسۆن ئەفسەرێکی پۆلیسە و سپایدەرمان وەک ھەڕەشەیەک دەناسێنێت. دوای ئەوەی مایڵز خەریکی خۆشەویستی دەبێت لەگەڵ ھاوپۆلێکی بەناوی گۆواندا، مامی بە ناوی ئارۆن دەیڤس ئامۆژگاری دەکات کە بەدوای گۆواندادا بگەڕێت، و بەو پێیەی مایڵز بە تایبەتی حەزی لە نیگارکێشانی دیوارە، مامی شوێنێکی جێھێڵراوی پیشان دەدات کە دەتوانێت لەسەر دیوارەکە وێنە بکێشێت، بەڵام مایڵز لەکاتی نیگارکێشاندا، لەلایەن جاڵجاڵۆکەیەکی تیشکدەرەوە پێوەی دەدرێت و دوای ماوەیەک، ھێزەکانی جاڵجاڵۆکە تێیدا دەردەکەون.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Debruge, Peter (November 28, 2018). "Film Review: "Spider-Man: Into the Spider-Verse"". Variety. Archived from the original on November 28, 2018. Retrieved November 28, 2018.
  2. ^ McNary, Dave (November 21, 2018). "'Spider-Man: Into the Spider-Verse' Tracking for $30 Million Launch". Variety. Archived from the original on November 21, 2018. Retrieved November 22, 2018.
  3. ^ Robinson, Joanna (December 14, 2018). "Spider-Man: Into the Spider-Verse: The End of Credits Scene, Explained". Vanity Fair. Condé Nast. Archived from the original on August 4, 2020. Retrieved September 20, 2019.