پۆڵێنزانی (ئینگلیزی: Taxonomy) بریتییە لەو زانستەی کە زیندەوەران لە کۆمەڵەکاندا دادەنێت، بەپێی شێوەی دەرەوە و پێکهاتنیان، یەکەم پۆڵێنکردنی زیندەوەرانیش نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی فەیلەسووفی یۆنانی ئەرستۆ کراوە، کە زیندەوەرانی پۆلێنکرد بۆ ڕووەک و گیانەوەران، وە گیانەوەرانیشی دابەش کرد بۆ سێ کۆمەڵە، کۆمەڵەی نیشتەجێی وشکایی و نیشتەجێی ئاوی و هەوایی، وە ڕووەکەکانی دابەشکرد بەپێی جیاوازی قەدەکانیان بۆ سێ کۆمەڵ کە درەخت و دەوەن و گیاکانە. وە دواتر لە گەڵ دۆزینەوەی زیندەوەری نوێ زیندەزانان بۆیان دەرکەوت کە سیستەمەکەی ئەرستۆ ناتوانێت هەندێک لەو زیندەوەرانە لە خۆبگرێت، بۆیە دواتر چەند سیستەمێکی تر داهێنران لەوانە زانا کارلۆس لینایۆس سیستەمێکی داهێنا بەناوی سیستەمی لینایۆس، کە لە ٧ ئاست پێکهاتبوو بۆ پۆڵێنکردنی زیندەوەران.


سەرچاوەکان دەستکاری

پەرتووکی زیندەزانی (ح.هـ.ک) - پۆلی یازدەهەمی زانستی.