پۆلێنکەری بەیزی ساویلکە

پۆلێنکەری بەیزی ساویلەکە (بە ئینگلیزی: naive Bayes classifier) جۆرێک لە ئەلگۆریتمی پۆلێنی ئامارییە کە لەسەر یاسای بەیزە.[١] ھۆی ئەوەی بەم ئەلگۆریتمە دەوترێت بەیزی ساویلکە یا گەمژە (بە ئینگلیزی: idiot's Bayes) ئەوەیە کە وایدادەنێت کە گۆڕەکەکان بە تەواوی سەربەخۆن.[٢] واتە ئەمە ئەمە فەرزی بنەمایی بەیزی ساویلکەیە. بەیزی ساویلکە سەرەتا لە شیکاریی تێکستدا دروست کرا و ئێستەش لە باوترین ئەلگۆریتمەکانی شیکاریی تێکستە. یەکێک لە ڕێگەکانی باشترکردنی کارایی ئەم ئەلگۆریتمە جووتکردنییەتی لەگەڵ بەراوردی چڕیی ناوکییە.[٣]

فورمووڵ دەستکاری

پۆلێنکەری بەیزی ساویلکە لەسەر بنەمای یاسای بەیزە کە ئەویش لە تیۆریدا جۆرێک لە ئەگەری شەرتییە. واتە ئەگەر لە پرسیارێکی پۆلێندا n گۆڕەکمان ھەبێت و K پۆل، ئەگەری ئەوەی نموونەیەکی تایبەت وەک   ھی پۆل یا کلاسی   بێت بەم شێوەیە دەنووسرێت:

 

کە تێیدا   ماتریسی n گۆڕەکەکەیە. ئیستە لەبەر ئەوەی بەیزی ساویلکە وەھای دادەنێت کە گۆڕەکەکان سەربەخۆ بن، ئەگەری ھاوبەشیان دەبێت بە زەربی ئەگەرەکانیان. بۆیە دەکرێت ئەو ھاوکێشەیەی سەرەوە بە شێوەی زەربی n ئەگەر بنووسرێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hastie, Trevor. (2001). The elements of statistical learning : data mining, inference, and prediction : with 200 full-color illustrations. Tibshirani, Robert., Friedman, J. H. (Jerome H.). New York: Springer. ISBN 0-387-95284-5. OCLC 46809224.
  2. ^ Hastie, Trevor. (2001). The elements of statistical learning : data mining, inference, and prediction : with 200 full-color illustrations. Tibshirani, Robert., Friedman, J. H. (Jerome H.). New York: Springer. ISBN 0-387-95284-5. OCLC 46809224.
  3. ^ Piryonesi S. Madeh; El-Diraby Tamer E. (2020-06-01). "Role of Data Analytics in Infrastructure Asset Management: Overcoming Data Size and Quality Problems". Journal of Transportation Engineering, Part B: Pavements. 146 (2): 04020022. doi:10.1061/JPEODX.0000175.