پڕگاڵ (بە ئینگلیزی: Compass) ئامرازێکی دوو شاخەیە بۆ کێشانەوەی بازنە کەلکی لێ وەردەگیرێت، ئەم ئامرازە دەکرێت بۆ شێوەکاریی تەکنیکی و کێشانی شێوە ئەندازەییەکان یان کێشانەوەی کەوانەکاندا بەکار بھێنرێت. ھەروەھا دەکرێت وەک ئامراز بۆ پێوانی مەوداکان، بەتایبەت لەسەر نەخشەکان بەکار بھێنرێت. پێش بە کۆمپیوتەرکردن، پڕگاڵ و ئامرازەکانی تری داڕشتنی دەستی، بە فراوانی بەکار دەھاتن. ئەمڕۆکە ئەم ئاسانکاریانە زیاتر لەلایەن پرۆگرامەکانی دیزاینی بە یارمەتی کۆمپیوتەرەوە پێشکەش دەکرێن، بۆیە ئامرازە فیزیکییەکان تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجێکی پەروەردەیییان ھەیە.

پڕگاڵێکی گەورە بۆ تەختەی قوتابخانە
چۆنیەتی بەکارھێنانی پڕگاڵ

پێکھاتە دەستکاری

پڕگاڵ لە دوو میلە پێکھاتووە کە بە لاولاوەیەک پێکەوە بەستراون. یەکێکیان قەڵەمی پێوەیە یان قەڵەمە، ئەوەی تریان وەکوو تەوەر بۆ میلەکەی تر بەکار دەھێنرێت. ئەم لاولاوەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پڕگاڵەکە بۆ وێنەکێشانی بازنەکان لە قەبارەی جیاوازدا خۆی بگونجێنێت.

سەرچاوەکان دەستکاری