خێزانی پشیلە ( بە ئینگلیزی: Felidae ) بریتیە لە خێزانێک کە لە کۆمەڵێک گیانلەبەری دڕندە و گۆشتخۆر پێکدێت. هەموویان لێکچووی پشیلەن. زۆربەیان خوو و ڕەوشتیان وەک یەک وایە و زۆربەشیان خوو و ڕەوشتیان لە یەک نزیکە. کۆمەڵێکیان بە تانها دەژین و تەنها لە کاتی جووتبووندا (نێر و مێ) یەکدەگرن. هەموویان گۆشتخۆرن و شیردەرن. کۆمەڵێک لەم خێزانە لە کوردستان دەژین. ئەم ئاژەڵانە بە چرنووگە بەهێز و ڕاکردنە زۆر خێراکانیان توانای گرتنی نێچیرەکانیان هەیە. زۆربەیان لەشیان سووکە و دەتوانن بە هۆی چڕنووکەکانیان بەسەر دارەکاندا هەڵگەڕێن. زۆربەیان لە ناوچە گەرمەکانی وەک ساڤانا لە ئەفریقا و هەندێکیان لە ناوچە دارستانیەکانی وەک باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمازۆن لە ئەمریکا وە ئەوانی تریش لە ناوچەشاخاویەکان دەژین.

خێزانی پشیلە
پڵنگی لیوپارد
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
Family:
خێزانی پشیلە

جۆر دەستکاری

خێزانی پشیلە دەبێت بە دوو جۆر.

پڵنگەکان وەک

  1. شێر
  2. پڵنگ
  3. بەور

هتد.

پشیلەکان

  1. پڵنگی یۆز
  2. پشیلەی کێوی
  3. پشیلەی کێوی خاڵدار
  4. بۆرە پشیلە
  5. پشیلە

هتد.

هەموو جۆرە خێزانە پشیلەکان لە کوردستان دەستکاری

خێزانی پشیلە لە کوردستان

وێنەکان ناوەکان
 
Leopard africa
پڵنگ
 
TheCheethcat
پڵنگی یۆز
 
Caracal
پشیلە کێوی
 
Lynx lynx poing
پشیلە کێوی خاڵدار
 
Felis-chaus-Sofia-Zoo-20120125-cropped
پشیلەی دارستان
 
Wildkatze 001
بۆرە پشیلە
 
Collage of Six Cats-02
پشیلەی ماڵی

سەرچاوەکان دەستکاری