پشتێنی ڕاوچی یان پشتێنەی ئۆریۆن (بە ئینگلیزی:) کە بە سێ پاشا یان سێ خوشکیش ناسراوە، بریتین لە سێ ئەستێرە کە بەشێوەیەکی ڕێک لەسەر ھێڵێکی ڕاست لە ئاسمانی شەودا بەدی دەکرێن. ئەم سێ ئەستێرە گەشە ھەریەکە ناوێکی ھەیە پێکرا پشتێنەی ڕاوچی دروست دەکەن ئەستێرەی یەکەم لەلای سەرەوە (پشتوێن) ئەستێرەی ناوەڕاست (یەکبوون) ئەستێرەی سێیەم خوارەوە (ناوچە).[١]

بڕوانە ھەرسێ ئەستێرەکەی پشتێنەی ڕاوچی کە زۆرجاران لەنێو خەڵکی بە تەرازوو دەناسرێت

گەڕان بۆ دۆزینەوەی پشتێنەی ڕاوچی لەھەموو ئەستێرەکانی تر ئاسان ترە لە ئاسمانی شەودا. ئەستێرەکان زیاتر یان کەمتر بە شێوەیەکی یەکسان لە ھێڵێکی ڕاستدا دەردەکەون، ھەروەھا دەکرێت وەک پشتێنی جلی ڕاوچی (تیر وەشێن) وێنا بکرێت. ئەوان بەباشترین شێوە لە ئاسمانەکانی شەوی سەرەتای زستانی باکوور/ھاوینی باشوور، بەتایبەتی مانگی کانوونی دووەم لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٩:٠٠ی ئێوارەوە دەبینرێن.[٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

  1. ئەستێرەی پشتوێن (برا گەورە)
  2. ئەستێرەی یەکبوون (کەمەربەند)
  3. ئەستێرەی ناوچە (برا بچووک)

سەرچاوەکان دەستکاری