پستن (بە ئینگلیزی: Piston) پارچەیەکی جوڵەی سەرو خواری (reciprocating) بزوێنەرە و جوڵەی سەرو خواری تڕۆمپا و گاز پەستێوە و سلندەرە ھەوایەکانە ئەمانە لە نێوان چەندین میکانیزمە لێکچووەکانی تردایە. پستن پارچەیەکی جولاوە لە ناو سلندەردا، وە بەھۆی پستن رینگەکانەوە توندی گازی لێ بەرھەم دەھێنرێت. لەبزوێنەردا لەکاتی دروستبوونی ھێزدا ئامانجی گواستنەوەیەتی لە سلندەرێکەوە بۆ سلندەری خولاو لەرێگەی قوڵە بەگن بەڵام لە پەمپەدا کردارەکە پێچەوانەیە چونکە ھێز لە لوولەکی خولاوەوە دەگوازرێتەوە بۆ پستنەکە بە ئامانجی پاڵنانی شلە بۆدەرەوەی سلندەرەکە. وە لە ھەندیک بزوێنەرەکانی تردا پستن کاردەکات وەکو دەمەوانە (valve) بەھۆی کەڤەر و بی کەڤەرکان لەناو سلندەردا.

پستن[بەستەری مردوو] لەناو بزوێنەری گازۆلیندا.
سیستمی[بەستەری مردوو] کارکردنی پستن.

بزوێنەری سووتانی ناوەکی دەستکاری

 
پستنی[بەستەری مردوو] بزوێنەری سووتانی ناوەکی، کە سێکشن کراوە بۆ پیشاندانی بەڕووڵە مەچەک.

بزوێنەری سووتانی ناوەکی کارپێکراوە بەو پەستانەی کە لە ئەنجامی سووتانی گازەکانەوە پەیدا دەبێت لە ناو ژووری سووتان لە سەرووی سلندەرەکە، دواتر ئەو ھێزە کار لە قوڵە بەگن دەکات بەرەو خوارەوە بۆ کڕانک شەفتەکە. قوڵە بەگن بەستراوە بە پستنەکەوە بەھۆی بەڕووڵە مەچەک((wrist pin. ئەم بە بەڕووڵە دانراوە لەناو پستنەکە. بەڵام بەپێچەوانەوە لەبزوێنەری ھەڵمیدا، قوڵە بەگنی نییە.

ئەم پستنە دیزاین کراوەی کەلە وێنەکەدا دیارە، بەکارھێنانیکی فراوانی ھەیە لەبزوێنەرەکانی دیزڵ.

پستنەکان بەھۆی لە قاڵبدانەوە دروست بوون لە داڕشتەکانی ئەلەمنیۆم، لەپێناو باشتر کردنی بەرگەگرتنەکەی و توانانی ماندوێتییەکەی. بەڵام ئەو پەستانەی کەلە ئۆتۆمبێڵی پێشبڕکێدا بەکاردەھێنرێت بەھۆی ھێزیکی پەستێنەرەوە دروست بوون.

پستنە کۆنەکانیش لە ئاسنی داڕشتەوە دروست بوون، بەڵام ئەگەر تێکەڵە سووکەکەکان بەکاربھێنرێن دەبێت سوودە ئاشکراو ڕوونەکان لە بەرچاو بگیرێن. وە ئەو پستنانەی دروست دەکرێن دەبێت توانای بەرگەکرتنی پلەی گەرمی ئەو سووتانەیان ھەبێت کەلە ژووری سووتان ڕوودەدات. وە ئەمەش تایبەندمەندیەکی باشە بۆ باشکردنی تێکەڵە نوێیەکان وەکو تێکەڵەی Y)) و تێکەڵەی (R.Rیان Hiduminium).

پستنی ترەنک (قەد) دەستکاری

پستنەکانی ترەنک جۆرە پەیوەندییەکی بەھێزیان ھەیە لەگەڵ تیرەکانیان. کاتێک قوڵە بەگن گۆشەی بۆ دروست دەبێت لە سوورانەوەیەکی زۆردا بەم ھۆیەوە لاھێزیک (side force) دروست دەبێت دژ بە دیواری سلندەرەکە بە درێژایی لاکانی پستنەکە. وە پستنە درێژەکان پشتگیری ئەم کارە دەکەن.

ھەر لە کۆنەوە پستنەکانی ترەنک باو بوون لەبزوێنەری سووتانی ناوەکییە جوڵەی سەرو خوارەکان. کە ئەم جۆرە پستنانە بەکاردێ لەبزوێنەرەکانی دیزڵ و بەنزین، وە ھەروەھا لەو بزوێنەرانەی کە خیراییەکی زۆرییان ھەیە، کە ئێستا کێشیان کەم کراوەتەوە.

تایبەندمەندییەکانی پستنەکانی ترەنک بە تایبەت بۆبزوێنەرە دیزڵەکانە. ئەم پستنانە تڵیشێکیان ھەیە بۆ ئەڵقەیکی ڕۆن لە ژێر بەڕووڵە مەچەک، لەگەڵ ئەوەشدا تڵشیان ھەیە بۆ ئەو ئەڵقانەی کە لە نێوان بەڕووڵە مەچەک و سەری پستنەکەن.

پستنی دەفلێکتەر دەستکاری

 
دەفلێکتەر[بەستەری مردوو] پستنی دوو لێدان.

پستنی دەفلێکتەر بەکاردێ لە بزوێنەرەکانی دوو ھەنگاو لەگەڵ کڕانک کەیس پەستان(crankcase compression) کە ئەو شوێنەیە کە گازەکەی پێدا تێپەڕ دەبێت لەناو سلندەرەکە کە دەبێت بە وریاییەوە ئاڕاستە بکرێت بۆ ئەوەی سیستمی پاکردنەوە دەست بەکاربێت بە درێژایی ڕاماڵیینەکە، بۆ ڕێگەگرتن لە ھاتنەوەی تێکەڵەکە (ھەوا و سووتەمەنی) کە بە درێژایی ڕێڕەوێکی ڕاست دەڕوات کە لە دەرچەیەکەوە دەڕوات بۆ دەرچەیەکی تر. ئەم جۆرە پستنە چەمانەوەیکی بەرزی ھەیە لەسەر ڕووی پستنەکە خۆی. کە ئەم شێوازی ڕووی پستنەکە یارمەتی تێکەڵکردنی ھەوا و سووتەمەنی دەدات لە ناو ژووری سووتان.

بزوێنەری پێشبڕکی دەستکاری

لەبزوێنەری پێشبڕکێدا ھێز و جیڕی پستنەکە بە شێوەیەکی نموونەیی بەرزترە لەبزوێنەری ئۆتۆمبێڵی ئاسایی. لە کاتێکدا کێشیکی زۆر کەمی ھەیە بۆ بەدەستھێنانی خیراییەکی زۆر کە پێوێستە لە پێشبڕکێدا.

بزوێنەری ھەڵمی دەستکاری

بزوێنەرە ھەڵمییەکان بەشێوەییەکی ئاسایی جووت کردارن (ھەڵمەپەستان بەشێوەییەکی یەک لە دوایەک کاردەکاتە سەر ھەر یەک لە لاکانی پستن) وە وەرگرتن و ئازادکردنی ھەڵم کۆنتڕۆڵکراوە لەلایەن دەمەوانە سلایدەکان یان دەمەوانە پستنەکان یان تەقینەوە دەمەوانەکان. پستنەکانی بزوێنەری ھەڵمی بەنزیکی ھەمیشە ڕێژەییانە پەپکەی تەنکن کە تیرەکانیان چەندین جار گەورە ترە لە ئەستوورییەکانیان. نزیکەی ھەموو بزوێنەرە ھەڵمییەکان شیشەگەیەنەرەکان بەکاردەھێنن بۆ وەرگێڕانی ھێزەکە تاوەکو بەکاربھێنرێت بۆ ئیشپێکردنی شەفتەکە. وە ھەندێک ھێزی لاوەکی ھەیە کاردەکات بۆ ڕاژاندن و تاقیکردنەوەی پستنەکە، کەواتە سلندەری پستنی تەنوورەیی شێوەکراو پێوێست نییە.

سەرچاوەکان دەستکاری