پزیشکی کۆن، پزیشکی سونەتی، بە زمانێکی تر پزیشکی خۆماڵی یان(Traditional medicine)، بوارێکی کۆنی زانستی پزیشکییە، کە پێش سەرھەڵدانی سەردەمی پزیشکی نۆباو، لە کۆمەڵگاکانی مرۆڤدا ڕسکاوە و خۆی گرتووە.

ئیسماعیل حەکیمی کورد

پزیشکی کۆن بە دوو بەشی ھزری و کاری دابەش دەبێت. پزیشکی ھزری دەپەرژێتە سەر:

  • بابەتی سروشت
    • ھۆ و ھۆکارەکان
      • ھۆ و نیشانەکان

و پزیشکی کاریش لەسەر:

  • چارەکان
    • داودەرمان
      • کاری دەستی

پزیشکی کۆن لەسەر بنەمای سروشت ناسی دامەزراوە. گۆڕانی سروشتەکان (گەرمی، ساردی، تەڕی و وشکی) و زاڵ بوونی یەک یان چەن خڵت لە خڵتە چوارەکان، لەژێر کاریگەری بژیو، ژیوار و شێوازی ژیان، مەڵبەند، کەش وھەوا، تەمەن، ئیش، ئاکار و…، دەبێتە ھۆی ترازانی مگێز و سروشتی مرۆڤ و سەرھەڵدانی نیشانەکانی.

خڵتەکان ئاوێنەی چوار شلەی نێو لەشی مرۆڤن(خوێن، زەرداو، سەودا و بەڵغەم و سروشتەکانیش ئاوێنەی جیھانی دەر، وەرزەکان و ھێماکانی سروشتن(ئاو، ئاگر، خاک و با). Aminijian (لێدوان) ٢٠:١١, ٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سەرچاوھ دەستکاری

https://web.archive.org/web/20170626134803/https://fa.wikipedia.org/wiki/طب_سنتی