پرێلوود (بە ئینگلیزی: Prelude) بریتییە لە شێوەیەکی مۆسیقی، کە پارچەیەک مۆسیقای کورتە. ڕەنگە لە پارچەیەک مۆسیقاوە بۆ یەکێکی تر بگۆڕێت. پرێلوود بریتییە لە پێشەکی بۆ پارچەیەک مۆسیقا. لە سەردەمی باڕۆکی مۆسیقادا، پرێلوود وەکوو دەستپێکێک لەو پارچە مۆسیقایانەی کە بەزۆری درێژتر و ئاڵۆزتر بوون بەکارھاتووە. پرێلوود دەشێت وەکوو ئاماژەیەکیش بۆ ئۆڤەرچەر بەکاربێت، زۆر بەتایبەتی لە میانەی ئۆپێرا و ئۆراتۆریۆ.

نۆتەی پرێلیوودی ژمارەی ٢٤ی شۆپان

وشەی پرێلیوود "Prelude" بەواتای پێشەکی دێت، کە لەبنەڕەتدا وشەیەکی فەرەنسییە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی