پردێ

شارەدێیەک لە پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان

پردێ شارۆچکەیەکە دەکەوێتە قەزای دووبز لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان لە عێراق، نزیکەی (٤٠کم) لە شاری کەرکووکەوە دوورە و نزیکەی (٥٠کم) لە شاری ھەولێرەوە دوورە. شارۆچکەکە دەکەوێتە کەناری زێی بچووک و لەسەر ڕێگای ھەولێر-کەرکووک، و بە “گرنگییەکی ستراتیژی بنەڕەتی” پەسن دەکرێت.[٥][٦]

پردێ
بە عەرەبی: آلتون کوبری
بە ئینگلیزی: Altun Kupri
وێنەی سەرەوە
دیمەنی شارۆچکەی پردێ
وێنەی خوارەوە
دیمەنی زێی بچووک لە ناو شارۆچکەی پردێ
Map
شارەدێی پردێ
پردێ is located in ھەرێمی کوردستان
پردێ
پردێ
پردێ is located in عێراق
پردێ
پردێ
جێگە لە عێراقدا
پردێ is located in ئاسیا
پردێ
پردێ
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°45′12″N 44°08′50″E / 35.75344°N 44.14727°E / 35.75344; 44.14727پۆتانەکان: 35°45′12″N 44°08′50″E / 35.75344°N 44.14727°E / 35.75344; 44.14727
وڵات عێراق
ھەرێم کوردستان[١]
باشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)[٢]
پارێزگاپارێزگای کەرکووک
قەزاقەزای دووبز
بوون بە شارەدێ١٨٥١
دەسەڵات
 • بەڕێوبەری ناحیەعەبدولموتەڵیب نەجمەددین
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٫٧٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٨٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٧٠ مەتر (٨٩٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم(٤٠،١٧٢)[٣]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانیتورکمانی و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٤]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

زێی بچووک ئەم شارەدێیەی کردووە بە سێ بەشەوە (ئازادی، ئۆرتە و تسعین)، وەلە چەند گەرەکێک پێکدێت (ئازادی، حەیسەدام، عرووبە، حەیشوەدا، ئۆرتە و تسعین).

(ئەبو تاڵیب خان) لە ساڵی ١٧٩٩ سەردانی کرد و بە گوندێکی گەورە وەسفی کرد کە تێکەڵەیەک لە کورد و تورکمان نیشتەجێن تێیدا کە بەکشتوکاڵ کردنەوە خەریکن. پردێ ناوەندێکی بازرگانی نێوان کوردستان و بەغدا بوو بۆ ھەنجیر و ترێ و بەرھەمە کشتوکاڵیەکانی تر.[٧]

ناو دەستکاری

ئەم شارەدێیە دوو ناوی ھەیە:

  • لەلایەن کوردەکانەوە بە پردێ ناودەبرێت، ئەمەش لەوەوە ھاتووە ئەم شارەدێیە کەوتووەتە نێوان شاری ھەولێر و شاری کەرکووکەوە، وەلەسەر زێی بچووکە، پردێکی دێرینی لێبووە کە لەوێوە پەڕیونەتەوە و ھاتووچۆیان کردووە و لە ناوی ئەو پردەوە ناویان ناوە پردێ.
  • لەلایەن تورکمانەکانەوە پێی دەوترێت (ئاڵتوون کۆپری، "altın köprü") واتا (پردی زێڕین) ئەمانیش ھەر لە ناوی پردەوە وەریانگرتووە بە ھۆی گرنگی ئەو پردەوە بۆ پەڕینەوە بەسەر زێی بچووکدا.[٨]
  • بۆ ناوی شارۆچکەکە بۆچوونی جیاواز ھەیە. ھەندێک پێیان وایە 'پردی زێڕین' ئاماژەیە بۆ ژنێکی تورک یان کورد بەو ناوە، ھەندێکیش پێیان وایە ئاماژەیە بۆ ئەو کاروانە ڕەنگاوڕەنگانەی کە بە شارۆچکەکە و پردەکەیدا تێپەڕیوون لە ڕێگەی نێوان مووسڵ و بەغدا.[٩]

جوگرافیا دەستکاری

پردێ ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم شار و شارۆچکە و شارەدێیانەدا:

جیا دەکرێتەوە بە ھەڵکەوتە ستراتیجییە دیارەکەی لە ناوەڕاستی ڕێگای نێوان شارەکانی کەرکووک و ھەولێر، وەک بەستەرێک لە نێوان ناوەڕاست و باکوری عێراق، ھەروەھا وێستگەیەکی گرنگە لەسەر ڕێگای گەشتیاری و بازرگانی نێوان بەغدا و کەرکووک و مووسڵ و ھەولێر. شارۆچکەکە بە سروشتی خۆی جیا دەکرێتەوە و لە ھەموو لایەکەوە بە دار و دارستان دەورە دراوە، شارۆچکەکە بەناوبانگە بە ڕاوکردنی ماسی و کشتوکاڵ و ھەنگەوانی بەھۆی زۆری ڕێڕەوی ئاوی ناوی و بەپیتی زەویەکانیەوە، ھەروەھا بەناوبانگە بە کارە دەستییەکانی وەکو دروستکردنی گڵکاری، دروستکردنی بەرماڵ، دروستکردنی فەرش.

مێژوو دەستکاری

سوڵتان مورادی چوارەمی عوسمانی دوو پردی لە شارۆچکەکەدا دروستکرد کە وایکرد گرنگییەکی زۆری ھەبێت. زۆرێک لە گەشتیارانی ئەوروپی سەردانیان کردووە و بە دیمەنە جوانەکانی ناسراوە.[١١]

پردێ تا کۆتایی سەدەی ١٨ نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ماڵی ھەبووە. (میرزا ئەبو تالب خان) لە ساڵی ١٧٩٩ سەردانی شارۆچکەکەی کرد و بە گوندێکی گەورە وەسفی کرد کە دانیشتووانی کورد و تورکمانی تێکەڵاوی تێدایە و سەرقاڵی کشتوکاڵن. جگە لەوەش ناوەندێکی بازرگانی نێوان کوردستان و بەغدا بوو بۆ ھەنجیر و ترێ و بەرھەمە کشتوکاڵیەکانی تر. لە سەردەمی میر محەممەدی میرنشینی سۆران (١٨١٣-١٨٣٦) توانی کاریگەری خۆی بۆ ئەم شارۆچکەیە درێژ بکاتەوە و والی عوسمانی بەغدا ناچار بکات دان بە کۆنترۆڵی خۆیدا بنێت.[١٢] لە ساڵی ١٩٠٦ شارۆچکەکە ٤ ھەزار دانیشتووی ھەبووە.[١٣] عوسمانییەکان لە ساڵی ١٩١٨ پردە بەناوبانگەکانی شارۆچکەکەیان وێران کرد کە بە بەرد دروستکرابوون.

پردێ لەسەردەمی سەددام حوسێندا، ڕووبەڕووی بە عەرەبکردن و بە سەربازگەیی بووەوە بە ھیوای ڕێگریکردن لە جووڵانەوەی کوردی و بەعەرەبکردنی ناوچە نەوتییەکان.[١٤]

لە ساڵی ١٩٩١ تورکمان و کورد لە شاری کەرکووک لەگەڵ برا عێراقییەکانیان بەشدارییان لە ڕاپەڕینی جەماوەری دژی ئەو سیاسەتە دیکتاتۆرییەی ڕژێمی پێشووی بەعس کردبوو، لە یەکێک لە ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان کە ھاوتایە لەگەڵ ٢٨ی ئازاری ١٩٩١، گاردی کۆماری سەدام کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لە شاری پردێ ئەنجامدا، کاتێک یەکە سەربازییەکان بەرەو ناوچەکانی شەڕ چوون، لەنێویاندا پارێزگاری کەرکووک و دەورووبەری، و ماڵەکان بۆردومان کران و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵک درووست بوو، بۆیە ماڵەکانیان بەجێھێشت بۆ گەڕان بەدوای شوێنێکی سەلامەت، بە ئاراستەی پێچەوانەی یەکە سەربازییەکان، بۆیە ناوچەی پردێیان ھەڵبژارد، بەڵام کاروانێکی سەربازی ڕێگاکەیان گرت، وەک ئەندامێکی لیواکانی پاسەوانی گشتی ھەمووی یەکلاییکردەوە نێرەکان (گەنج و پیر).وە منداڵەکان، جا تورکمان بن یان کورد. لە ناوچەیەکی نزیک قەزای دووبز لە خێزانەکانیان دابڕان، تەقەیان لێکردن و لە کاتی بەڕۆژووبووندا (١٠٢) کەسی بێتاوانیان کوشت و فڕێیاندانە ناو (گۆڕێکی بەکۆمەڵ).[١٥]

دانیشتوان دەستکاری

لە سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧ کورد ٧٠٪ی دانیشتوانەکەی پێکھێناوە بەڵام لە ساڵی ١٩٥٧دا بۆ ٥٠٪ کەمبووەتەوە، لە سەرژمێری ساڵی ١٩٦٥دا ڕێژەی کورد زیاتر دابەزیوە بۆ ٢٥٫٧٪ بەڵام دیسانەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٧٥٫٦٪ لە ساڵی ١٩٧٧دا.[١٦]

لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٥، ھاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان ٨٠٪ی دەنگەکانی ناحیەی پردێی بەدەستھێنا.[١٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاڵای ھەرێمی کوردستان. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-08-09.
  2. ^ دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-08-09.
  3. ^ [١], Rastlos.com. Retrieved 2014-01-04.
  4. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  5. ^ https://web.archive.org/web/20201111215228/https://www.aljazeera.com/news/2017/10/20/report-altun-kupri-town-seized-from-kurdish-peshmerga/
  6. ^ https://web.archive.org/web/20201112020354/https://www.washingtoninstitute.org/uploads/Documents/pubs/PolicyFocus102.pdf
  7. ^ https://web.archive.org/web/20230120082203/https://core.ac.uk/download/pdf/224744195.pdf
  8. ^ https://archive.org/details/geographicalety00blacgoog
  9. ^ https://referenceworks.brillonline.com/entries/encyclopaedia-of-islam-2/altin-altun-kopru-SIM_0568
  10. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.7457/44.1300
  11. ^ https://referenceworks.brillonline.com/entries/encyclopaedia-of-islam-2/altin-altun-kopru-SIM_0568
  12. ^ https://ore.exeter.ac.uk/repository/handle/10036/3676
  13. ^ https://core.ac.uk/download/pdf/224744195.pdf
  14. ^ https://www.washingtoninstitute.org/media/3401?disposition=inline
  15. ^ https://www.aa.com.tr/en/middle-east/28-years-on-iraqs-kirkuk-remembers-turkmen-massacre/1431890
  16. ^ https://www.files.ethz.ch/isn/128591/PW69.pdf
  17. ^ https://web.archive.org/web/20230106205836/https://www.files.ethz.ch/isn/128591/PW69.pdf