پاڵەوانی چیرۆک یان پڕۆتاگۆنیست کەسایەتیی سەرەکیی چیرۆکێکە. وشەی پڕۆتاگۆنیست وشەیەکی یۆنانیی کۆنە کەوا بە واتای «ئەو کەسەی ڕۆڵی یەکەمی ھەیە» دێت.[١][٢]

شازادەی[بەستەری مردوو] دانیماڕک پاڵەوانی چیرۆکی ھاملێتی ویلیام شێکسپیرە،

پاڵەوانی چیرۆک کڕۆکی چیرۆکەکەیە و ھەندێک بڕیاری گرنگ دەدات لە چیرۆکەکە کەوا ھەر خۆیشی ئاکامی بڕیارەکانی دەبینێت، پاڵەوانی چیرۆک کاریگەرترین کەسایەتی یان کارەکتەرە بەدرێژایی چیرۆکەکە. ئەگەر چیرۆکێک چیرۆکێکی لاوەکی (Subplot) لەخۆ بگرێت، یاخود لە چەندین چیرۆکی جیاواز پێک ھاتبێت، ئەو کات دەشێت ھەر چیرۆکە و پاڵەوانێکی ھەبێت.[٣]

پاڵەوانی چیرۆکێک زۆربەی کاتەکان لەلایەن نەیاری چیرۆکەوە بەرپەرچ دەدرێتەوە. کەسایەتییە شەڕانگێزەکەی چیرۆکەکە بەربەست و ئاڵۆزی دەخاتە بەردەم پاڵەوانەکە کەوا پاڵەوانەکە تاقی دەکاتەوە و لە ئەنجامدا بەھێزی و لاوازیی پاڵەوانەکە دەردەخات.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ πρωταγωνιστής, Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek-English Lexicon, on Perseus Digital Library.
  2. ^ πρωταγωνιστής, Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek-English Lexicon, on Perseus Digital Library.
  3. ^ Duncan, Stephen. A Guide to Screenwriting Success: Writing for Film and Television. Rowman & Littlefield (2006)
  4. ^ داڕێژە:OEtymD