لە بیرکاریدا پاشیەکیی ژمارەیی یان یەکبەدوای یەکی ژمارەیی [١] (بە ئینگلیزی: arithmetic progression) بە پاشیەکییەک دەوترێت کە جیاوازیی نێوان ھەر تێرمەک و تێرمەکەی دوای خۆی بەھایەکی نەگۆڕە. بەو ژمارە نەگۆڕە دەوترێت بنچینە.[١] بۆ نموونە بنچینەی پاشیەکیی ٣، ٥، ٧، ٩، ١١، ١٣، … دەکاتە ٢. ئەگەر تێرمی یەکەمی پاشیەکییەکی ژمارەیی و بنچینەکەی بێت ئەوا تێرمی یەم یەکسانە بە:

.

یاسای تێرمی گشتی پاشیەکیی ژمارەیی بۆ تێرمی ئەم و ئەم، بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:

بەھای دەتوانرێت ئەرێنی یان نەرێنی بێت.

سەرجەم دەستکاری

سەرجەمی بەھای پاشیەکیی ژمارەیی ھەتا تێرمێکی دیاریکراو بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:

 
 

ئەگەر دوو لای ئەم بڕانەی سەرەوە کۆ بکەیتەوە ئەوا:

 

کەوایە:

 

بۆ نموونە ئەگەر تێرمی یەکەمی پاشیەکییەکی ژمارەیی ٣ و بنچینەکەی بکاتە ٥، ئەوا سەرجەمی ٥٠ تێرمی یەکەم یەکسانە بە ٦٢٧٥:

 

لێکدان دەستکاری

ئەنجامی لێکدانی تێرمەکانی پاشیەکییەکی ژمارەیی کاتێک   تێرمی یەکەم و   بنچینە بێت، بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:

 

لێرەدا   بریتییە لە ھێمای فانکشنی گاما.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی یازدەھەمی زانستی

سەرچاوەکان دەستکاری