پارکی نەتەوەیی یان پارکی نیشتمانی (بە ئینگلیزی: National park) پارکێکە بە شێوەیەکی فەرمی ناسێنراوە لەلایەن حکوومەتی وڵاتێکەوە، پارکە نەتەوەیییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاژەڵانی ناویان یان خاکەکانیان درووستدەکرێن. لە جیھاندا ژمارەیەکی زۆری پارکی نەتەوەیی ھەن. یەکەمین پارکی نەتەوەیی لە ١٨٧٢ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە، بەناوی پارکی نەتەوەییی یەلۆستۆن.

پارکی نیشتمانیی تیدە لە ئیسپانیا

یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) پارکە نەتەوەیییەکانی پێناسەکردووە وەکوو جۆری دووەمی لە پاراستنی ناوچەکان. گەورەترین پارکی نەتەوەیی لە جیھاندا کە لەلایەن (IUCN) ناسێنراوە پارکی نەتەوەییی باکووری ڕۆژھەڵاتی گرینلەندە، کە لە ١٩٧٤ دامەزراوە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٠ی (IUCN) نزیکەی ٧٠٠٠ پارکی نەتەوەیی لە جیھان ھەن.

نموونەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری