پارتی یەکێتیی دیموکرات (سووریا)

پارتی یەکیەتی دیموکرات ناسراو بە پەیەدە حیزبێکی چەکداری کوردییە، لەساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و لەئێستادا شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەن. ئامانجی پەیەدە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی مەدیایە لە ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ گەل بە شێوەیەک کە ھەموو پێکھاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کورد و عەرەب و سریانی و تورکمان و ھتد. لەو خۆبەڕێوەبەریەدا جێبگرن، لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ سوریە پەیەدە بە بەرێکخستن کردنی گەل زوو توانی بە بێ شەڕ ناوچەکانی ڕۆژاوا لە حکومەتی ئەسەد پاک بکاتەوە و بە دامەزراندنی مەجلسی گەل بە کردەوە دەسەڵاتی بۆ گەل گەڕاندەوە.

پارتی یەکێتی دیموکرات
پەیەدە
ناوی عەرەبیحزب الاتحاد الدیمقراطی
باڵی سەربازییەکینەکانی پاراستنی گەل
ئایدۆلۆژیاسۆشیالیزمی دیموکراتی
ناسیۆنالیزمی کوردی
سەربەخۆیی کوردی
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ئایینعەلمانی
ئینتیمای نیشتمانیڕەھەندی نیشتمانی
کۆمیتەی گۆڕانی دیموکراتی
ئەنجومەنی باڵای کوردی
ئینتیمای نێودەوڵەتیکۆما جڤاکێن کوردستان
نوێنەران
٠ / ٢٥٠
ماڵپەر
http://pydrojava.com

کۆنگرەی ھەفتەم دەستکاری

تا بەر لە کونگرەی ھەفتەم لە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم مەحەممەد ھاوسەرۆکی ئەو حیزبە بوونز بەڵام لەو کونگرەیە شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال بە جێگریی ئەوان ھەڵبژێردران.[١]

بەستەری دەرەکی دەستکاری

ژێدەر دەستکاری