پارتی داد و گەشەپێدان (تورکیا)


پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی: Adalet ve Kalkınma Partisi) بە کورتە ئەکەپە (بە تورکی: AKP) پارتێکی شۆپپارێزە لە تورکیا کە لە سیاسەتدا وەکوو پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەو دەناسرێت.[١][٢][٣] ئەم لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا توانی زیاتر لە ٣٥٪ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت و بەوھۆیەوە بە ٢٦٨ کورسی لە ٦٠٠ کورسییەکانی پەرلەمان، وەکوو یەکەمین پارتی پەرلەمان بمێنێتەوە. سەرۆکی ئەم پارتە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە.

پارتی داد و گەشەپێدان
دامەزران١٤ی ئابی ٢٠٠١
ناو بە زمانی فەرمیAdalet ve Kalkınma Partisi
دامەزرێنەرڕەجەب تەییب ئەردۆغان
ڕێبەرڕەجەب تەییب ئەردۆغان
سکرتێری گشتیFatih Şahin
وڵاتتورکیا
ئەندامی
لایەنگیریی سیاسیڕاستڕەوی
شوێنی دامەزرانئەنقەرە
شوێنی بارەگاکانئەنقەرە
ڕووداوە بەرچاوەکانھەوڵی کودەتا لە تورکیا
Phone number+90-312-204-5000
وێبگەhttps://www.akparti.org.tr/en، https://www.akparti.org.tr/، https://www.akparti.org.tr/ar

دامەزراندن دەستکاری

لە ١٤ی ئابی ٢٠٠١ پارتی داد و گەشەپێدان لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول و ئیدریس شاھین و بینالی یلدرم و بڵند ئارینج دامەزرێندرا.[٤]

ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی تورکیا دەستکاری

پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ یەکەمجار بەشداری لە ھەڵبژارنی گشتی تورکیا کرد و توانی ٣٤،٦٣% دەنگەکان بەدەستبێنێ کە نزیکەی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا بوو. پاش ئەم ھەڵبژاردنە عەبدوڵڵا گول حکوومەتی ٥٨ی پێکھێنا و بوو بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.[٤]

لە ھەڵبژاردنی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٠٧، ئاک پارتی بۆ جاری دووھەم بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردەوە و دووبارە توانی بە ڕێژەی ٤٧%ی دەنگەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات بەڵام بەھۆی تێپەڕکردنی ڕێژەی ١٠%ی پارتی بزوتنەوەی نەژادپەر‌ستی تورکیا (مەھەپە) ژمارەی سەندەڵییەکانی ئاکەپە نەختێک کەم بووە.[٥]

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ بۆ جاری سێھەم ئاکەپە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرد و ئەم جارەش توانی بە ڕێژەی ٤٩.٩%ی دەنگەکان، پلەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکا.[٦][٧]

بەستەری دەرەکی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jongerden, Joost; Gunes, Cengiz; Day, Bahar Simsek (2021-12-18). The Commentaries – Volume 1, 2021 (بە ئینگلیزی). Transnational Press London. ISBN 978-1-80135-107-2.
  2. ^ "Twitter suspends, reinstates key Syria coverage account". The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-25.
  3. ^ Çınar, Alev (2011). "The Justice and Development Party: Turkey's Experience with Islam, Democracy, Liberalism, and Secularism". International Journal of Middle East Studies. 43 (3): 529–541. doi:10.1017/S0020743811000651. hdl:11693/38147. JSTOR 23017316. S2CID 155939308.
  4. ^ ئ ا پارتی داد و گەشەپێدان لەبەر دیواری مەرگ- (تەوەرەی توركیا)- بەشی سێیەم[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. ^ براوه‌ی یه‌که‌م" کورد و ئاک پارتی"ن /به‌هرۆز گه‌ڵاڵی - ماڵپەڕی کوردپرێس[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ماڵپەڕی سبەی نەدراوە
  7. ^ "پارتیی داد و گەشەپێدان سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێنا و ژمارەی پەرلەمانتارە كوردەكانیش زیاتر بوو-ماڵپەڕی ھەولێر". Archived from the original on 18ی Julyی 2011. Retrieved 13ی Juneی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٨ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.