٢٤ی تشرینی یەکەم
٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٩٧ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٩٨ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٦٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢٤ی تشرینی یەکەم | |
---|---|
لقی | 24th |
بەشێکە لە | تشرینی یەکەم |
ڕووداوەکان دەستکاری
- کاژێر ١٢ نیوەرۆ ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری مەخموور ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە دوای رووبەروو بوونەوە ھێزی پێشمەرگە توانی ھێرشەکە بشکێنێت و ھەر لەو کاتەش توانی بازگەی مەخموور بۆ ھەولێر کۆنترۆڵ بکاتەوە
لەو ھێرشەدا پێشمەرگە ١ شەھید و بریندارێکی ھەبوو. ھێزەکانی حەشدی شەعبی نزیکی ٢٥ کوژراو و برینداری ھەبوو وە زیاتر لە ٤ ھەمەری سەربازی و چەندین کەل و پەلی سەربازی دەستی ھێزەکانی پێشمەرگە بکەون چەندین دیلی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کەوتە دەستی ھێزەکانی پێشمەرگە بەلام دەست بەجێ ئازادکران وە بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەکانی ھەولێر کران
- دوای بە دوای ئەو ھێرەشە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە کاژێر ٦ ھێرشێکیدیکەیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی تەلسقوف
ھەم دووبارە لە ھێرشەکە شکیستیان ھێنا و دوای زیانێکی زۆر گەرانەوە ناوچەکانی خۆیان و بە چەندین زیانی گیانی و سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکانی و تێکشکاندنی ٣ ھەمەر و رزێپۆشێکی باجەری حەشدی شەعبی کۆتای بە ھێرشەکە ھات.
- ساڵی ٦٨٠ :شەڕی کەربەلا روویدا لە نێوان حوسێن کوڕی عەلی و ئەهلی بەیت و شوێن کەووتوانی پێغەمبەر رەزای خوای لێبێت و سووپای یەزید کوڕی معاویە
- ساڵی ١١٤٧ : شەڕەکانی خاچھەڵگری توانیان شاری لیسبۆن بگرن
- ساڵی ١٦٤٨ : وڵاتانی ئەورووپا دانیان بە سەربەخۆی وڵاتی ھۆلەند هێنا
لە دایکبوونەکان دەستکاری
مردنەکان دەستکاری
عەلی عەبدوڵڵا:یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ٢٤ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد
بۆنەکان دەستکاری
بەستەری دەرەکی دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە October 24 تێدایە. |