١٩١٧ (فیلمی ٢٠١٩)

فیلمێکی جەنگی ٢٠١٩ی دەرھێندراو لەلایەن سام میندز

١٩١٧ فیلمێکی جەنگی داستانی بەڕیتانی دروستکراوە، کە نووسەر و بەرھەمھێنەری فیلمەکە (سام میندز) ە. ئەستێرەکانی فیلمەکە (جۆرج ماکای) و (دین-چارڵز چاپمان) لەگەڵ (ماڕک سترۆنگ)، (ئاندرو سکۆت)، (ڕیچارد مادین)، (کۆلین فێرس) و (بێنێدیکت کەمبەرباچ) کە ڕۆڵیان تێدا بینیووە. بەشێکی چیرۆکەکە لەلایەن باپیرەی (مێندز) وە گێڕدراوەتەوە (ئەلفێرد مێندز)،[٦] مێژووی چیرۆکەکە دوو سەربازی بەڕیتانی گەنجن بەدرێژایی جەنگی یەکەمی جیھانی.

١٩١٧
پۆستەری شانۆیی
دەرھێنەرسام مێندز
بەرھەمھێنەر
  • سام مێندز
  • پیپا ھاریس
  • جاین-ئان تێنگرەن
  • کاڵووم ماکدوگاڵ
  • بڕاین ئۆلیڤەر
نووسەر
  • سام مێندز
  • کرستی وێڵسن-کێرنز
ئەکتەران
مۆسیقاتۆماس نیومان
وێنەگری سینەماییڕۆگەر دێکینز
مۆنتاژلی سمیس
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
  • دریم وۆرکس
  • ڕیلەیس ئینتەرتەیمنێت
  • نیو ڕیپەبڵک پیکچەرز
  • مۆگامبۆ
  • نیاڵ ستریت پڕۆدەکشن
  • ئەمبڵێن پارتنرز
بڵاوکردنەوە
دەرچوون
  • ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (2019-12-04) (لەندەن)
  • ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (2019-12-25) (نەتەوە یەکگرتووەکان )
  • ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-01-10) (شانشینی یەکگرتوو)
ماوەی فیلم١١٩ خولەک[١]
وڵات
  • شانشینی یەکگرتوو
  • نەتەوە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٥$ میلیۆن[٢][٣]
داھات٣٨٤،٩$ میلیۆن[٤][٥]

پڕۆژەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٨ بەفەرمی ڕاگەیەنرا، (ماکای) و (چاپمان) لە تشرینی یەکەم چوونە ناو پڕۆژەکە و ئەوانەی دیکە لە مانگی ئازاردا بەژداریانکرد. ماوەی فیلم گرتنەکە لەمانگی نیسانەوە تاکو مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ی خایاند لەوڵاتی بەڕیتانیا. وێنەگری فیلمی سینەمای لەلایەن (ڕۆگەر دێکینز) وە و سەرنووسەر (لی سمیس) وە ئەنجامدراوە.

١٩١٧ سەرەتا ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەڕیتانیا بە شانۆیی بڵاوکرایەوە و لە ٢٥ی کانوونی یەکەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەلایەن (یوونیڤێرساڵ پیکچەرز) بڵاوکرایەوە.

فیلمەکەی مێندز ستایش کرا لەڕووی کارکردن و ھونەری وێنەگرتن و دەرھێنانی فیلمی سینەمایی و خاڵی مۆسیقی و پاکنووس کردن و داڕشتن و ڕاستەقینەخوازی. لەنێو خەڵاتەکاندا دەجار پاڵێوراوە لە (٩٢م خەڵاتەکانی ئۆسکار)، کە بریتین لە باشترین وێنەگرتن، باشترین دەرھێنەر، و باشترین سیناریۆی سەرتایی. ھەروەھا براوەی باشترین وێنەی جوڵاو - دراما، و باشترین دەرھێنەر لە (٧٧م خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب) و (٧٣م خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ فیلمە بەڕیتانیایەکان) کە بریتیە لە باشترین فیلم. ھەروەھا براوەی (خەڵاتەکانی دەستەی دەرھێنەرانی ئەمریکا بۆ باشترین وێنەی جووڵاوی شانۆیی).

چیرۆک دەستکاری

لە ٦ی نیسانی ١٩١٧ بەھۆی پشکنینی ئارێڵەوە تێبینی کرا کە سوپای ئەڵمانیا لە بەشێکی ڕۆژئاوا لە باکووری فەڕەنسا پاشەکشەی کردووە، بەڵام پاشەکشەیەکی ستراتیژی بوو بۆ خەتی ھیدنبێرگی نوێ. لە سوپای ئینگلیزی (تۆم بلاک) و (سکۆفیڵد) کە جەنگاوەرێکی کۆنی سۆمیین لەلایەن جەنەڕاڵ (ئیرینمۆر) فەرمانیان پێکرا نامەیەک بنێرن بۆ عەقید (ماکێنزی) ھێزی دووەم لە کەتیبەی دیڤونشایەر، کە ڕاگرتنی ھێرشێک بوو کە لەوانەیە ژیانی ١٦٠٠ پیاوی بخستایەتە مەترسیووە.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

فیلمەکە یەکەمجار لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە (ڕۆیاڵ فیلم پۆرفۆرمێنز) نیشاندرا، فیلمەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا لە یازدە شوێنی دیاریکراو بڵاوکرانەوە.

پێشوازی کردن دەستکاری

بلیت فرۆشتن دەستکاری

تا ٧ی شوباتی ٢٠٢٠، تێکڕای داھاتی (١٢٥٬٩$) میلیۆن دۆلار بووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا، و لە وڵاتانی تر (١٣٠٬٦$) میلیۆن دۆلار بووە. لە ھەموو جیھان دەکاتە (٢٥٦٬٥$)میلیۆن دۆلار. کەبودجەی فیلمەکە ٩٠–١٠٠ میلیۆن دۆلار بووە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەیەکەم ڕۆژدا لە ١١ شوێنی دیاریکراو بڵاوکرانەوە کە داھاتی (٢٥١٬٠٠٠) ھەزار دۆلار بووە. بۆ تێکرای پێنج ڕۆژ گەیشتە ١ میلیۆن دۆلار واتە (٩١٬٥٣٦) ھەزار دۆلار بۆ ھەر شوێنێک. فیلمەکە بەردەوام بوو تا سەرجەمی گەیشتە (٢٠٧$) میلیۆن دۆلار دوای ١٥ ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی.

خەڵاتەکان دەستکاری

  1. پاڵێورا بۆ دە خەڵات لە (٩٢م خەڵاتەکانی ئۆسکار)[٧]
  2. پاڵێورا بۆ سێ خەڵات لە (٧٧م خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب) و توانای دوو خەڵات بباتەوە ئەوانیش
    • باشترین وێنەی جوڵاو - دراما
    • باشترین دەرھێنەر[٨]
  3. پاڵێورا بۆ ھەشت خەڵات لە (٢٥م خەڵاتەکانی ھەڵبژاردنی ڕەخنەگران) و توانی ٣ خەڵات بباتەوە.[٩]
  4. پاڵێورا بۆ نۆ خەڵات لە (٧٣م خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ فیلمی بەریتانی) و توانی حەوت دانە بباتەوە وەکوو
    • باشترین فیلم
    • باشترین دەرھێنەر و دیاترین فیلمی بەڕیتانی[١٠][١١]
  5. لەلایەن (کۆمەڵەی نەتەوەیی پێداچوونەوە) و (پەیمانگای فیلمی ئەمریکی) بەیەکەم فیلمی ساڵ ھەڵبژێردرا.[١٢][١٣]

سەرچاوەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "1917". British Board of Film Classification. Archived from the original on 19 December 2019. Retrieved 22 December 2019.
  2. ^ Tatiana Siegel (26 December 2019). "Making of '1917': How Sam Mendes Filmed a "Ticking Clock Thriller"". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 26 December 2019. Retrieved 26 December 2019.
  3. ^ Lang, Brent (January 10, 2020). "Box Office: 1917 Picks Up Impressive $3.2 Million in Previews, Kristen Stewart's Underwater Bombing". Variety. Archived from the original on 12 January 2020. Retrieved January 12, 2020.
  4. ^ "1917 (2019)". Box Office Mojo. IMDb. Archived from the original on 28 December 2019. Retrieved 9 February 2020.
  5. ^ "1917 (2019) - Financial Information". The Numbers. Nash Information Services, LLC. Archived from the original on 28 December 2019. Retrieved 9 February 2020.
  6. ^ Simon, Scott (21 December 2019). ""It Was Part Of Me": Director Sam Mendes On The Family History In '1917'". www.ktep.org (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 25 December 2019. Retrieved 25 December 2019.
  7. ^ Rottenberg, Josh (2020-01-13). "'Joker' tops this year's Oscar nominations, with '1917,' 'Irishman,' 'Once Upon a Time' close behind". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 13 January 2020. Retrieved 2020-01-13.
  8. ^ Bisset, Jennifer (5 January 2020). "Golden Globes 2020: The full winners list". CNET. Archived from the original on 6 January 2020. Retrieved 9 January 2020.
  9. ^ Malkin, Marc (8 December 2019). "Critics' Choice: 'The Irishman,' 'Once Upon a Time in Hollywood' Lead Movie Nominations". Variety. Archived from the original on 9 December 2019. Retrieved 8 December 2019.
  10. ^ Ritman, Alex (January 6, 2020). "BAFTA Nominations: 'Joker' Leads the Pack". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 7 January 2020. Retrieved January 7, 2020.
  11. ^ Brown, Mark (February 2, 2020). "Baftas 2020: Sam Mendes and 1917 emerge victorious with seven awards". The Guardian. Retrieved February 3, 2020.
  12. ^ Lewis, Hilary (3 December 2019). "'The Irishman' Named Best Film by National Board of Review". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 5 December 2019. Retrieved 4 December 2019.
  13. ^ "AFI AWARDS 2019 Honorees Announced". American Film Institute (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 10 December 2019. Retrieved 4 December 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری