١٢٧ سەعات (بە ئینگلیزی:127 Hours)، فیلمێکی سینەماییە و ساڵی ٢٠١٠ بەرھەمھێنراوە، جیرۆکی فیلمەکە لە کتێبی (Between a Rock and a Hard Place)ـەوە وەرگیراوە کە چیرۆکێکی ڕاستیە، ئەم فیلمە پالێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە ڕووی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەر و باشترین بەرھەمھێنان.

١٢٧ سەعات
127 Hours
دەرھێنەردانی بۆیڵ
بەرھەمھێنەردانی بۆیڵ
کریستینا کۆڵسەن
جۆن سمیسسەن
کاستجەیمس فرانکۆ
ئەمبێر تامبلین
کەیت مارا
مۆسیقائەی ئار ڕەحمان
وێنەگری سینەماییئەنتۆنی داد مەنتلی
دەستکاریجان ھاریس
ڕێکەوتی دەرچوون٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠
ماوەی فیلم٩٣ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
 شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
تێچوون١٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات٦٠٫٧ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی

چیڕۆک دەستکاری

چیرۆکی شاخەوانێکە کە ڕۆژێک بێ ئەوەی بە کەس بڵێ ڕێگەی شاخێک دەگرێتە بەر. لە وێ بەردێکی گەورەی بە سەر دەستی‌دا دەکەوێ و دەستی لە بن بەردەکە گیر دەکا. بۆ ماوەی ١٢٧ سەعات لەو شوێنە، لە جێگەیەک کە دەستی ھیچ بوونەوەرێکی پێ ڕاناگا دەمێنێتەوە. لەو ماوەیەدا بیر لە خۆی دەکاتەوە. لە خۆشەویستەکەی، لە دایکی، لە بنەماڵەکەی. دەیان جار لە زیندوو مانەوە بێ ھیوا دەبێ و دیسان ھەوڵی بۆ دەدا. لە نێوان ئاسمان و زەوی دا ھەڵواسراوە. کاتێک بیر دەکاتەوە دەزانێ کە چەند حەزی لە خۆشەویستەکەیەتی. ئەو خۆشەویستەی کە ماوەیەک لەمەوبەر بە بێ ھیچ ھۆکارێک بە جێی ھێشتووە. لە ئاکام دا بە چەقۆیەک کە پێیەتی دەستی دەبڕێ و دەڕوا. ڕزگار دەبێ.

سەرچاوەکان دەستکاری