وەھای گوت زەردەشت، کتێبێک بۆ ھەمووکەس و ھیچکەس (بە ئەڵمانی: Also sprach Zarathustra: Ein Buch für Alle und Keinen) چیرۆکێکی فەلسەفییە کە فەیلەسووفی ناوداری ئەڵمانی فریدریک نیچە، لە چوار بەشدا لە ساڵانی ١٨٨٣ەوە تاکوو ١٨٨٥ نووسیویەتی. نیچە لەم کتێبەدا لە زاری زەردەشتەوە، بیرۆکەکانی خۆی وەک "گەڕانەوەی ھەمیشەیی"، "مردنی خودا" و "کەڵەمرۆڤ" دەردەخات.

وەک نیچە خۆی دەڵێت "قووڵترینی نووسراوەکانە"؛ سەرانسەر وشەی پڕنھێنییە لە بوارەکانی فەلسەفە و ئەخلاقدا کە پێغەمبەرێک لە گۆشەی خەڵوەتەوە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی باسی دەکات. جێگەبەجێگەی لە چیرۆک و نموونەکانی ئەنجیل کەڵکی وەرگرتووە بۆ سووکایەتیکردن بە ئایینی خاچپەرستی و جوولەکەکان، ڕەوشت و ئەخلاقیان.

وەرگێڕان بۆ کوردی دەستکاری

  • فریدریش نیچە، ئاوا ئاخافت زەردەشت: کتێبێک بۆ ھەمووان و ھیچ کەس، وەرگێڕ: ھادی محەمەدی، سنە: چاپەمەنی کانی کتێب، ۱۳۹۵.[١]
  • فریدریش نیتشە، زەردەشت ئاوا دوا: کتێبێک بۆ ھەموو کەس ھیچ کەس، وەرگێڕ: یاسین بانخێڵانی، دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، ٢٠٢١.

بەستەری دەرەکی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری