وەرگێڕی مایکرۆسۆفت

خزمەتگوزاری هەوری وەرگێڕانی نووسین و دەنگ

وەرگێڕی مایکرۆسۆفت بریتییە لە خزمەتگوزارییەکی بزوێنەری وەرگێرانی ھەوری کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە بەڕێوە دەبرێت و کاری وەرگێڕانی نووسین و دەنگ دەکات لەنێوان ١٢٩ زمانی جیھانیدا.

وەرگێڕی مایکرۆسۆفت
چەشنی وێبگە
وەرگێڕانی خۆکار
بەردەستە بە١٢٩ زمان و شێوەزار
خاوەنمایکرۆسۆفت
وێبگەtranslator.microsoft.com
تۆمارکردنئارەزوومەندانە
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

بزوێنەری وەرگێڕانی مایکرۆسۆفت بەردەستە لەسەر بینگ، مایکرۆسۆفت ئۆفیس، شەیر پۆینت، مایکرۆسۆفت ئێج، مایکرۆسۆفت لینس، یامەر، وەرگێڕی سکایپ، ڤیژواڵ ستۆدیۆ، ھەروەھا بەشێوەی بەرنامەش بەردەستە بەناوی Microsoft Translator بۆ ویندۆز، ویندۆزفۆن، ئەندرۆید، ئایفۆن و ئەپڵ وۆچ، ھەروەھا بۆ تابلێت و کاتژمێرە زیرەکەکانیش.

وەرگێڕەکەی مایکرۆسۆفت لە تواناشیدا ھەیە بە وەرگێڕانی دەق بۆ دەنگ (Text-to-Speech) کاری وەرگێڕان بکات بۆ چەند زمانێکی دیاریکراو کە لەڕێی سیستەمی ئامێرە ھۆشمەندەکەوە پشگیری خوێندنەوەکە دەکرێت.

وەرگێڕی مایکرۆسۆفت بەرنامەی وێبگەڕ دەستکاری

وەرگێڕی مایکرۆسۆفت (وێبگەڕ)
چەشنی وێبگە
بزوێنەری وەرگێڕان
بەردەستە بەبینینی زمانە پاڵپشتیکراوەکان
خاوەنمایکرۆسۆفت
وێبگەwww.bing.com/translator/
تۆمارکردنئارەزوومەندانە
خستنەکار٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩؛ ١٤ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٩-٠٦-03) (بەناوی Live Search Translator)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

زمانە بەردەستەکان دەستکاری

ھەتا ڕێکەوتی نیسانی ٢٠٢٣، وەرگێڕی مایکرۆسۆفت پشتگیری لە ١٢٩ زمان و شێوەزاری جیاواز کردووە، لیستی زمانە بەردەستەکان لە وێبسایتی فەرمی وەرگێڕی مایکرۆسۆفتەوە وەرگیراون.[١][٢]

  1. ئەفریقی
  2. ئەلبانی
  3. ئەمھەری
  4. عەرەبی
  5. ئەرمەنی
  6. ئاسامی
  7. ئازەربایجانی
  8. باشکیر
  9. باسکی
  10. بەنگلا
  11. بۆسنی
  12. بولگاری
  13. بۆرمایی
  14. کانتۆنی
  15. کەتەلانی
  16. چینی وێژەیی
  17. چی‌شۆنا
  18. چینی سادەکراو
  19. چینی دێرین
  20. کرواتی
  21. چیکی
  22. دانمارکی
  23. دەری
  24. ھۆڵەندی
  25. ئینگلیزی
  26. ئەستۆنی
  27. فارۆسی
  28. فیجی
  29. فلیپینی
  30. فینلاندی
  31. فەڕەنسی
  32. فەڕەنسی (کەنەدا)[٣]
  33. گالیسی
  34. گورجی
  35. ئەڵمانی
  36. یۆنانی
  37. گوجەراتی
  38. ھایتی کریولی
  39. ھاوسا
  40. عیبری
  41. ھیندی
  42. ھمۆنگ داو
  43. ھەنگاری
  44. ئایسلەندی
  45. ئیگبۆ
  46. ئیندۆنیزی
  47. ئینویناقتون
  48. ئینوکتیتوت
  49. ئینوکتیتوت (لاتین)
  50. ئیری
  51. ئیتاڵی
  52. ژاپۆنی
  53. کانادا
  54. کازاخی
  55. خمێری
  56. کینیاڕواندا
  57. کلینگۆن (لاتینی)
  58. کلینگۆن (پلقاد)
  59. کۆنکانی
  60. کۆری
  61. کوردی (ناوەندی)
  62. کوردی (باکووری)
  63. قرغیزی
  64. لاوۆ
  65. لاتیڤی
  66. لینگالا
  67. لیتوانی
  68. سۆربی خواروو
  69. لوگاندا
  70. مەقەدۆنی
  71. مایسیلی
  72. مالاگاسی
  73. مالایی
  74. مالەیالم
  75. مالدیڤی (دیڤەھی)
  76. ماڵتایی
  77. ماوری
  78. ماراتی
  79. مەنگۆلی (سیرلیک)
  80. مەنگۆلی (شێوە نووسینی مەنگۆل)
  81. نیپاڵی
  82. قوێرتارۆ ئۆتۆمی
  83. نەرویژی
  84. نیانجا
  85. ئۆدیا
  86. پەشتۆ
  87. فارسی
  88. پۆڵەندی
  89. پورتوگالی (بەڕازیل)
  90. پورتوگالی (پورتوگال)
  91. پەنجابی (گرومخی)
  92. ڕۆمانی
  93. روندی (کیروندی)
  94. ڕووسی
  95. ساموا
  96. سڕبی (سیرلیک)
  97. سڕبی (لاتین)
  98. سیسۆتۆ
  99. سیسۆتۆی باکووری
  100. سیتسوانا
  101. سیندی
  102. سینھالی
  103. سلۆڤاکی
  104. سلۆڤینی
  105. سۆماڵی
  106. ئیسپانی
  107. سەواحیلی
  108. سوویدی
  109. تاھیتی
  110. تامیلی
  111. تاتاری
  112. تێلووگوو
  113. تایلەندی
  114. تیبەتی
  115. تیگرینیا
  116. تۆنگایی
  117. تورکی
  118. تورکمانی
  119. ئوکراینی
  120. سۆربی سەروو
  121. ئوردوو
  122. ئۆیغووری
  123. ئۆزبەکی (لاتین)
  124. ڤیێتنامی
  125. وێڵزی
  126. خۆسا
  127. یۆروبا
  128. یوکاتیک مایا
  129. زوولوو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Microsoft Translator- Languages".
  2. ^ "Translator Language Codes".
  3. ^ "Introducing Canadian French to Microsoft Translator". 20 October 2020.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری