وەرزش لە کۆریای باشوور

وەرزش لە کۆریای باشوور ئەو وەرزشانە دەگرێتەوە کە لە کۆریای باشوور ئەنجام ئەدرێت ھەندێکیان وەرزشی نەتەوەیین و بەشێکی دیکەیان پەیوەندی بەو وەرزشانەوە ھەیە کە لە جیھاندا باوە

وەرزشەکان دەستکاری

بەیسبووڵ دەستکاری

یەکێکە لەو یارییە وەرزشیانەی لە کۆریایی باشوور ھەوادارێکی زۆری ھەیە و لە پلەی دووەم دێت لە دوای تۆپی پێ کە زۆرترین ھەواداری ھەیە سەرەتایی درەکەوتنی ئەم یارییە لە کۆریای باشوور ساڵی ١٩٠٥ بوو دوای ئەوەی لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی زۆری لی کرا لە ساڵانی دواتردا یەکێتییەکی تایبەتی بۆ دروست کرا. دواتربووە ئەندامی یەکێتی بەیسبوڵی جیھان. ساڵی ٢٠٠٨ لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی جیھان لە چین ھەَڵبژاردەی بەیسبۆڵی کۆریایی باشوور لەم یارییە توانیان مەدالیای زێڕ بەدەست بھێنن

تۆپی پێ دەستکاری

 

یەکێکە لەو یارییانەی زۆرترین جەماوەری ھەیە لە کۆریایی باشوور چەندین یانەی وەرزشی تایبەت بەم وەرزشی ھەیە یەکێتی تۆپی پێی ئەم وڵاتە بە یەکەم یەکێتی ئاسیایی دادەنرێت کەتوانی میوانداری جامی جیھانی بکات لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ھاوبەشی لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باشوور توانی بگاتە یارییەکانی پێش کۆتایی و پلەی چوارەم بەدەست بھێنێت ھەروەھا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانیان توانیان جامی جیھانی بۆ ئافرەتانی خوار ١٧ ساڵ بەدەست بھێن لە ساڵَی ٢٠١٠. خولی تۆپی پێی کۆریای باشوور لە ناووڵاتە ئاسیایییەکان خولێکی بەناوبانگە. ساڵانە یەکێتی تۆپی پێی ئەم وڵاتە خولی تایبەت دەکاتەوە

سەلە دەستکاری

یەکێتی دیکە لەو یارییە وەرزشیانەی لەکۆریای باشوور ئەنجام دەدرێت یاری سەلەیە. ھەڵبژاردەی تۆپی سەلەی کۆریای باشووی چەندین جار نازناوی پاڵەوانێتی تۆپی سەلەی ئاسیایی بەدەست ھێناوە

تایکواندۆ دەستکاری

تایکواندۆ بەناوبانگترین وەرزشی هونەری جەنگییە لە کۆریا ساڵانە چەندین پاڵەوانێتی تایبەت بەم یارییە بەرێوەدەچێت ، تایکواندۆ لەم وڵاتە مێژوویەکی دێرینی هەیە

تیرکەوانی دەستکاری

تۆپی بالە دەستکاری

شەمشێر بازی دەستکاری

تایکواندۆ دەستکاری

تۆپی دەست دەستکاری

ڕەگبی دەستکاری

یاری ڕیشە دەستکاری

گۆڵف دەستکاری

کریکێت دەستکاری

خلسکێنەی سەر بەفر دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sport in South Korea»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.