وەرزەکان دابەشکردنی ساڵە بەپێی کەشوھەوا، و لە زۆربەی ناوچەکانی جیھاندا ساڵ دابەش دەبێت بۆ چوار وەرز کە ئەمانە؛ بەھار، ھاوین، پاییز و زستان. لە ناوچە کەمەرییەکان تەنھا دوو وەرز ھەن: ئەوانیش وەرزی باراناوی و وەرزی وشک.

جوڵەی جیاوازی وەرزەکان لە ساڵدا، بەتایبەت لە داچۆشینی بەفردا

ھۆکاری دروستبوونی وەرزەکان ئەگەڕیتەوە بۆ لاری تەوەری زەوی لە کاتی خولانەوەییدا بە دەوری خۆر، گۆشەی کەوتنی تیشکی خۆر بۆ یەک جێگا دەگۆڕێت لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، ئەمەش جیاوازیی پلەی گەرما و کەشوھەوا دروست دەکات لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر.

وەرزەکان پێچەوانە دەبنەوە لە نێوان دوو نیوەگۆی زەویدا، بۆ نموونە ئەو کاتەی ھاوینە لە نیوەگۆی باکوور، لە نیوەگۆی باشوور زستانە، ئەمەش لەبەر ئەوەی نیوەگۆی باکوور لارترە بۆ خۆر تا نیوەگۆی باشوور.


وەرزەکانی ساڵ
بەھار ھاوین پاییز زستان
گوڵەکان لە بەهاردا کەناری ئاواهو لە هاوی کاتی خۆر ئاوابوون وەرینی گەڵای درەختەکان لە پاییزدا کۆبوونەوەی بەفر لەسەر درەختەکان لە زستاندا لە ئاڵمانیا